گیسکی بەهار لە دایکی خۆی هەڵدێ.
گیسک: بێچووی بزنی سێ مانگ تا یەک ساڵ، ئەو کاتە لە شیر بڕاوەتەوە و ئارەزووی گیا خواردن دەکات، گیسک لە بەهاردا کە تێرەخۆرە دەبێت، زۆر پێویستی بە دایکی نییە، بۆ خۆی دەلەوەڕێت. مەبەست لە منداڵی دەوڵەمەندە کە پارە و پوولی لەبەردەستا بوو، زۆر پێویستی بە باوکی نییە.[1]