گۆزەی تازە دوو ڕۆژ ئاوی خۆشە.
گۆزە: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە قوڕ درووستدەکرێت، سوور دەکرێتەوە و ئاوی تێدەکرێت، لە کوردەواردا گۆزە ئاوی تێدا شەوی دەکرێت، واتە: ئاو دەکرێتە گۆزەوە، شەو لەبەر با دادەنرێت و بەیانی فێنک دەبێت، مەبەست لەوەیە کە هەموو شتێک کۆن دەبێت و لەبەرچاو دەکەوێت. [1]