گۆزە هەموو جارێ بەساغی نایەتەوە.
گۆزە هەموو جاڕێ بەساغی لە کانی نایەتەوە.
گۆزە: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە قوڕ درووستدەکرێت، سوور دەکرێتەوە و ئاوی تێدەکرێت، گۆزە گەر بکەوێتەخوار دەشکێت و لەناودەچێت، واتە: مەرج نییە هەموو جارێک مرۆڤ لە کارەکانیدا سەربکەوێت، لەوانەیە هەندێکجار دەستکەوتی نەبێت و تووشی زیان بێت. [1]