کەری خوێڕی لەکاتێکدا خێرایە کە کاروان بوەستێ.
کەری خوێڕی: مەبەست لە کەرێکە کە بلەنگێت و بۆ باربردن باش ڕێنەکات. کاروان: مەبەست لە چەند وڵاخێکە کە بار لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر بەرن. (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: گەر کەری خوێڕی لەناو کارواندا بێت، هەرچەندە جێدەمێنێت، بەڵام لەکاتی وچانگرتنی کارواندا بە کاروان دەگاتەوە، مەبەست لەوەیە کە گەر کەسێک دەست لە کارەکەی هەڵنەگرێت، بەئامانج دەگات.[1]