ناونیشانی پەرتووک: ئەو
ناوی نووسەر:
کۆسار هێرۆییکۆسار هێرۆیی -محەمەدئەمین محەمەد
هەڵەچن: زریان سەرچناری- (گرووپی ڕوون)
شوێنی چاپ:
قەڵادزێقەڵادزێ
دەزگای پەخش: کتێبخانەی جودی لە قەڵادزێ
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم.
[1]
یەڵدا و دەیجوور
ژیانی من هەمووی دەیجوورەشەو بوو
پڕ لە خەم و خەیاڵ و دوورە خەو بوو
تاریکستانی چڕ و ئەنگوستەچاو
بێ نوور و تیشکی خۆر و مانگ و ئەو بوو
ئەمساڵیش وا هاتەوە شەوی یەڵدا
لەپاڵ ئەودا دڵم ڕەشماڵی هەڵدا
بەبێ سۆز و شەوچەرەی خەندە و نیگای
سوتام خنکام لە گڕی عیشقی ئەودا
قەڵادزێ