کابان یا بێبەشە یا ڕووڕەشە.
کابان: مەبەست لە ژنی ماڵە. لە کوردەواردا لە مێژوویەکی دێرینەوە، کار لەنێوان ژن و پیاودا دابەشکراوە، کاری دەرەوە پیاو دەیکات، کاری ماڵەوە ژن دەیکات، بەتایبەت چێشت لێنان، ئەو چێشتەی کابان لێیدەنێت، یان باش دەردەچێت و بەشی خۆی نامێنێتەوە، یان خراپ دەردەچێت و ڕووزەرد دەبێت. [1]