ناونیشانی بابەت:نامەیەکی مێژوویی حەمدی پاشا بۆ جەنەراڵ مستەفا پاشا یاموڵکی
ئامادەکردنی:
محەمەد هەسنانیمحەمەد هەسنانی
نامەیەک، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1923، لە حەمدی پاشا، سەرپەرشتیاری دەریایی پێشووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و نیشتەجێی ئەسینای پایتەختی یۆنان، بۆ جەنەڕاڵ
مستەفا پاشا یاموڵکیمستەفا پاشا یاموڵکی نێردراوە، کە بە زمانی عوسمانییەوە نووسراوە و وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی.
دەقی پەیامەکە: ”سەید زەین ئەلعابیدین، ئەندامی کۆمەڵەکەمان دوو مانگ پێش ئێستا، لە مەککەوە گەڕایەوە بۆ ئەسینای پایتەخت، ئاگاداری کردمەوە، کە تۆ بوویت بە وەزیر لە حکوومەتی باشووری
کوردستانکوردستان، ئەم هەواڵە زۆر دڵخۆشی کردم، بەرەکەت و دوعای خێرتان بۆ دەکەم، کە ئێستا لە ئەسینای پایتەختین و کار بۆ یەکڕیزی و سەربەخۆیی کوردستان دەکەین و دەمانەوێت پەیوەندیی هاوبەش لەنێوانماندا هەبێت.“
ئەوەش خراوەتە ڕوو: ئێستا ئەندامانی لێژنەکەمان بریتین لە
محەمەد شوکریمحەمەد شوکری بەگ لە بەیرووت و مەمدووح بەگ لە میسڕ، بەڵام ناونیشانی خەلیل بەدرخان و هەمزە مەکسی نازانم، ئەگەر ناونیشانیانت لایە هیوادارم بۆم بنێرن، داوا لە شەڕەفی بەڕێزتان دەکەم، لەسەر بارودۆخی ئێستای کوردستان بۆمان بنووسن.“
هاوڕێت: حەمدی پاشا، سەرپەرشتیاری پێشووی هێزی دەریایی.
مستەفا پاشای یاموڵکی لە ساڵی
1866 لە سنووری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی لەدایک بووە، سەرکردەی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامەنووس و وەزیری پەروەردە بووە لە حکوومەتی کوردستان، کە لەژێر دەسەڵاتی
شێخ مەحموودی حەفیدشێخ مەحموودی حەفیددا بووە، لە ساڵی
1936 لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە
گردی سەیوانگردی سەیوان نێژراوە.
سەرچاوە:
-دەقی نامەکە لە شخصیات من الاذکرة الکردیة، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
-وێکپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد.
[1]