پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیری گۆڤاری ڕامان
27-05-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,966
وێنە 106,406
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
زەماوەندی پیرشالیار؛ نەریتێکی پیرۆز و کۆن
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەماوەندی پیرشالیار؛ نەریتێکی پیرۆز و کۆن

زەماوەندی پیرشالیار؛ نەریتێکی پیرۆز و کۆن
کوردستان بەگشتی و هەورامان بەتایبەتی، یەکێک لەو سەرزەمینە کۆنانەیە کە بەشێک لە کولتووری دێرینی مرۆڤایەتییان پاراستووە. یەکێک لەو نەریتە کۆنانە کە فەرهەنگی ڕەنگاوڕەنگی کوردەواریی لە خۆ گرتووە و لە هەورامان بەڕێوە دەچێت زەماوەندی پیرشالیار یان جەژنی پیرە. کاتێک زستان دەگاتە نیوە لە شاری هەورامان خەڵک ژیانی ئاسایی خۆیان تەرک دەکەن و بەخۆشەویستییەکی پیرۆزەوە خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جەژنە ئامادە دەکەن. ئەم جەژنە جۆرێک فیستیڤاڵی ساڵانەیە کە بۆ زیندوو ڕاگرتنی یاد و ناوی کەسایەتییەکی ئایینییە بەناوی پیرشالیار. ئەم پیرە یەکێکە لە نەوەد و نۆ پیرەی هەورامان و بەرزترین پلەوپایەی لە ناویاندا هەیە و تێکەڵی باوەڕی خەڵکی هەورامان بووە و ئەفسانەی لەسەر درووستکراوە و بە ئۆستوورە بووە. هەرچەند لە سەرچاوەکاندا هێشتا ساغ نەبووەتەوە کە چەند پیرشالیار لە هەوراماندا بوونی هەبووە؟ ئایا ئەم ڕێوڕەسمە بۆ کۆتایینیان واتە مستەفای کوڕی خودادە یان لە سەردەمی پیرشالیارە پێشووەکانیشدا بەڕێوەچووە؟ بەڵام ئەوەی تاکوو ئێستا لەسەری هاوڕان ئەوەیە کە پیر شالیار پلەیەکی بەرزی ئایینیی بووە کە کەسانی خاوەن کەرامات پاش عیبادەتێکی فراوان بەدەستی دێنن. لێرەدا پێویستە ئەوە بوترێت خەڵکی هەورامان خۆیان لەو باوەڕەدان ئەم جەژنی پیرە بۆ مستەفای کوڕی خودادا بەڕێوە دەبەن.

جەژنی پیر زنجیرە ڕێوڕەسمێکی ساڵانەیە کە لەناو خەڵکی هەوراماندا باوە و ئەنجامدانی بە ئەرکێکی پێویست دەزانن و لەو باوەڕەدان هەبوونی پیرشالیار و بەڕێوەبردنی دابوونەریتەکانی جەژنەکەی فەڕ و بەرەکەت دەخاتە ژیانیانەوە و لە هەموو بەڵا و نالەبارییەک دەیانپارێزێت. بۆیە خەڵکی هەورامانی تەخت و چەندین گوندی دەوروپشتی بۆ ئەو جێژنە جموجووڵێکی تایبەت و سەرنجڕاکێش دەکەوێتە ناویان و بەتێکڕا دەکۆشن بۆ باشتر بەڕێوەچوونی نەریت و مەناسکەکانی کە بریتین لە: خەبەر، کۆتە کۆتە، کڵاوڕۆچنێ، قوربانی، چێشتی پیرۆز (هڵۆشینەتشێ یان چاشتەتشێ) ، هۆرپڕای (هەڵپەڕکێی ئایینی) ، شەوی نیشت، جەمی سەر مەزاری پیر (تربێ) .
لەخوارەوە بەکوورتی باسی ئەو نەریتانە دەکەین کە دەبێت بەبێ هیچ کەموکوورتییەک ئەنجام بدرێت.

1-خەبەر
خەڵکی هەورامان هەینییەک پێش ڕۆژی پانزەی ڕێبەندان کە دەکاتە ناوەڕاستی زستان، لە نوێژی هەینیدا خەبەری هاتنی جەژنی پیر بە خەڵک دەدەن. بە دابەشکردنی گوێزی باخەکانی پیرشالیار بەسەر ماڵەکانی هەوراماندا خەبەری هاتنی جەژنی پیر بە خەڵک ڕادەگەیەنن. گوێزەکان یەک ژمارە و بەشێوازی وەک یەک لەنێو زەرفێک دەکرێت و بەسەر ماڵەکاندا دابەش دەکرێت. بنەماڵەکانیش بەشێوەی دڵخوازانە و خۆبەخشانە بە پارە یان بە دابینکردنی شتوومەکی پێویستی جەژنەکە هەرچێکیان لەدەست هات دەیبەخشن بەو کەسەی کە گوێزەکەیان بۆ دێنێت. پێویستە بوترێت بنەماڵەکان پێشتر پێشکەشیی خۆیان وەک نەزری پیر بۆ ئەو جەژنە ئامادە کردووە.

2-کۆتە کۆتە
پاش بەڕێوەچوونی نەریتی خەبەر تاکوو ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی ئەو هەفتەی کە جەژنی پیری تێدا بەڕێوەدەچێت کارێکی تایبەت ناکرێت. بەڵام ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە جۆرێک شانۆ بۆ ترساندن و پێکەنین لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەچێت کە کۆتە کۆتەی پێی دەوترێت. گەنجان لەگەڵ داهاتنی تاریکیدا دەمامک دەبەستن یان سەروچاوی خۆیان ڕەش دەکەن و دەکەونە کۆڵانان و لە دەرگای ماڵان دەدەن و بۆ گاڵتە و پێکەنین هونەرێک لەخۆیان پیشان دەدەن و خەڵکی دەترسێنن. ئەوان لە دەرگای هەر ماڵێکیان دا، پاش ترساندن و گاڵتە و پێکەنین، خاوەن خانووەکە کە پێشتر دیارییەکی کردووەتە ناو کیسەیەکەوە پێیان دەدات.

3-کڵاوڕۆچنێ
هەر ئەو ئێوارەیەی گەنجان خەریکی کۆتەکۆتەن، منداڵانی گوندیش بە کیسە و توورەکەیەکەوە بە کۆڵانەکاندا دەسووڕێنەوە و دەڕۆنە بەر دەرگا یان پەنجەرەی ماڵان و بانگ دەکەن کڵاوڕۆچنێ، کڵاوڕۆچنێ بە کوڕ و کچێ شادی بیدێ واتە کڵاوڕۆژنە، کڵاوڕۆژنە بە لەدایکبوونی کوڕ و کچ شاد بن. خاوەنماڵەکانیش ئەم منداڵانە لە دیاری بێبەش ناکەن و شتێکیان پێ دەبەخشن. دیاری ماڵەکان زۆرتر بریتین لە: گوێز و مێوژ و بیسکویت و نوقڵ و کێک و پارە. وشەی کڵاوڕۆچنێ هەمان کڵاوڕۆژنەیە و بە کونایەک دەوترێ کە پێشتر و لە کۆندا لەسەر بانی ماڵەکان بۆ ڕووناکی و دەرچوونی دووکەڵی ئەو ئاگرەی کە چێشتیان پێ لێ دەنا یان نانیان لەسەر دەکرد، درووست دەکرا.

4-قوربانی
ڕۆژێک پاش کڵاوڕۆچنێ خەڵکی هەورامان هەر ماڵێک سەرێک ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن دێنێت بۆ بەر ماڵی پیر شالیار. پاش سەربڕینی ئاژەڵەکان گۆشتەکە بەش بەش دەکرێت و وەک خواردنێکی مووتفەڕک و پیرۆز بە هەر ماڵێکی هەورامی بەشێک دەدرێت. هەر ماڵێک کە دێت بۆ بەشە گۆشتی خۆی لەگەڵ خۆیدا بڕوێش، ترشی هەنار، لەتکە و نەخۆشەر و گەنم دێنێت تاکوو لە درووستکردنی چێشتی پیرۆز واتە هڵۆشینەتشێ یان چاشتەتشێ بەکار ببرێت.

5-چێشتی پیرۆز یان هڵۆشینەتشێ یان چاشتەتشێ
بۆ خواردنی میوانەکانی یانە و پیری کە شەو لێی کۆ دەبنەوە چێشتێکی تایبەت لێ دەنرێت کە خەڵک لایان پیرۆزە و هەمووان خواردنی بەپێویست دەزانن. هەورامییەکان بەو چێشتە پیرۆزە هڵۆشینە تشێ یان چاشتە تشێ دەڵێن، کە شلەیەکی ترشە و لە بڕوێش، نەخۆشەر، تشەهەنار یان ترشی هەنار، سی و جەرگ و بەز و چەوری ئاژەڵە قوربانی کراوەکان درووست دەکرێت. بەشێک لە چێشتەکە بەو کەس و منداڵانە دەدرێت کە بە کیتەڵەوە لە بەردەم ماڵی پیردا کۆ بوونەتەوە تاکوو بیبەنەوە بۆ ماڵەوەیان. بەشێکی بەو کەسانە دەدرێت کە خەریکی هەڵپەرکێی پیرۆزن و بەشێکیشی لە شەوی نیشتدا بەسەر خەڵکی جەم بەستووی ماڵی پیردا دابەش دەکرێت.

6-هۆرپڕای یان هەڵپەڕکێی ئایینی
خەڵکێک کە نیشتەجێی شاری هەورامانن و ئەو خەڵکانەش کە لە دەوروبەری هەورامانەوە هاتوون هەموویان لە بەر ماڵی پیردا کۆ دەبنەوە و دەستی یەکتر دەگرن و بە شێوەکی نەرم بە نەوای شمشاڵ و تەپڵ و دەفەوە هەڵپەڕکێیەک دەست پێ دەکەن کە زۆرتر لە شێوازی زیکری دەروێشەکان دەچێت. پیاوانی ئایینی و خەلیفەی تەریقەتەکان و ڕیش سپی و گەنجەکان هەموویان بەشداری ئەو هەڵپەڕکێ دەبن.

7-شەوی نیشت
پاش هەڵپەڕکێ و زیکر ئێوارە خەڵک لە ماڵی پیر کۆ دەبنەوە، ئەو شەوەی کە خەڵک دەبن بە میوانی ماڵی پیر و لێی دادەنیشن پێی دەڵێن: شەوی نیشتێک واتە شەوی دانیشتن. هەر لە کۆنەوە خەڵک ئەو شەوە لە ماڵی پیردا کۆ دەبنەوە و پاش خواردنی چێشتی پیرۆز دەست دەکرێت بە زیکر و گۆرانی عیرفانی و شێخانە و وتاری ئایینی. لە کۆتایی دانیشتنی ئەو شەوەدا، یادگارییەکانی پیر لە سندووقی تایبەتدا دەردێنن کە بریتین لە: ژێرەکڵاش، تەسبێح، مۆمگری بەردین. پاش ئەوەی خەڵک ئەم یادگارانەی پیرشالیاریان تەواف کرد، دەگەڕێندرێنەوە بۆ ناو سندووقی تایبەت.

8-تربێ
تربێ ڕێوڕەسمێکە هەفتەیەک دوای زەماوەندی پیرشالیار لە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوە دەچێت. بەرەبەیانی ئەو ڕۆژە هەورامییەکان بەرەو مەزارگەی پیرەکانی دەوروپشتی هەورامان دەچن و دواتر هەموو بە تێکڕا دەگەڕێنەوە بۆ سەر مەزاری پیرشالیار کە بەپیری پیران بەناوبانگە و دەست دەکەن بە نزا و دووعا و پاڕانەوە. لە کۆتایی ئەم ڕێوڕەسمەدا خواردنێکی پیرۆز لەنێو خەڵکەکەدا دابەش دەکرێت و دەخورێت کە خۆیان پێی دەڵێن گێتە مەژگی کە جۆرێک کولێرە و نانە.[1]
ئەم بابەتە 119 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 01-02-2024
فایلی پەیوەندیدار: 11
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 08-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 119 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 08-02-2024 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
سابات محەمەد ساڵح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیری گۆڤاری ڕامان
27-05-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,966
وێنە 106,406
پەرتووک PDF 19,323
فایلی پەیوەندیدار 97,287
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!