مێزەری ئەم مامۆستایە پڕە لە جوامێری و مەردایەتی، نەیهێشتوە پەڵە و لەکەی ئەنقەرە و تاران و #بەغدا# و سعودیە و قەتەر پیسی بکات!
مێزەرەکەی وەک ڕۆحی منداڵ پاکە.
پاکترە لە زنەی ئاو.
بێگەردترە لە بەفری سەر ترۆپکی شاخ.
گوێ لەم پیاوە جوامێر و شۆڕشگێڕەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرن، سەرنج بدەن شکۆ و کەرامەتی لێ دەچۆڕێت، مینبەری مزگەوتەکەی خسووەتە خزمەتی دۆزی نەتەوەکەیەوە، وەک شێری نێو بێشەڵان دەنەڕێنێت!
پیاوەکانی ڕژێمی ئێران پێیان ڕاگەیاندووە کە، لە بەرانبەر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی حوکمی دوانزەساڵ زیندانی و سێدارەی بۆ دەرچووە، ئەمیش بەدەم پێکەنینەوە وەڵامیان دەداتەوە و گاڵتەی بە عەقڵیان دێت، بە یەکجاری زیندان و پەتی سێدارەی خەجاڵەت کردووە، گاڵتەی بە زیندان و حەپس و سێدارە و لێدان دێت!
دەست و مێزەرە پاکەکەت ماچ دەکەم.
ئامادەکردن: عەتا شەمێرانی. [1]