ناونیشانی بابەت: ئازاری ماسوولکەی قاچ لە ماوەی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بە نزیکەیی نیوەی خانمان دووچاری ئەم حاڵەتە ئەبنەوە لە ماوەی دووگیانیان کە بریتییە لە گرژبوونی توندی خۆنەویستانەی ماسوولکەکانی قاچ یان پێ یان هەردووکیان.
تاوەکوو ئێستا هۆکارەکەی بەتەواوەتی ڕوون نییە بەڵام گۆڕانکاری لە سووڕی خوێن، زیاد بوونی کێش لە ماوەی دووگیانی، گەورەبوونی منداڵدان و کۆرپە کە لەوانەیە فشار لەسەر ئەو دەمارانە درووست بکا کە بۆ قاچ دەچن. هەموو ئەمانە ڕۆڵیان هەیە لە درووستبوونی ئەم حاڵەتە.
=KTML_Bold=چۆن خۆمان بپارێزین؟=KTML_End=
1-وەرزش کردنی ڕێک.
2-لەکاتی تووشبوون بە ئازارەکە هەوڵبدە بەهێواشی قاچت ڕابکێشیت.
3-بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە.
4-مەساجکردن و شێلانی قاچ.
5-بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە. [1]