کەر بزەڕێ، سەگ پشتی دێشێ.
سەگ ئاژەڵێکی گۆشتخۆرە، لە سرووشتدا چاوەڕێ دەکات کەر بتۆپێت و گۆشتەکەی بخوات، کاتێک کەر دەزەڕێت، لەوپەڕی توانا و هێزدایە و زۆری ماوە بتۆپێت. مەبەست لەوەیە کە کەسێک لە کارێکدا چاوەڕێی دەستکەوتی باش بێت، بەڵام درێژیی کاتی کارەکە، دەستکەوتنی قازانجەکەی دوابخات. [1]