کەری بەتاڵ، خێرا ئەڕوا.
لە کاری کاروانیدا هەموو وڵاخەکان باریان پێوەیە، گەر هەندێک وڵاخ بارەکەی سووکتر بێت، یان بێ بار بێت، لەوانیتر خێراتر بە ڕێگادا دەڕوات، بە کەسێکی بێکار دەوترێت کە زۆر بۆ کار بگەڕێت، لە جێگەیە دۆست و ناسیاو کارێکی بۆ پەیدابکە، ئەویش زۆر بەخێرایی بۆ ئەنجامدانی بڕوات. [1]