کەر بە کورتانەوە ئەڕچێ.
ئەرچێ: ئەیبەستێت، بۆ جێگەیەکی زۆر سارد بەکاردێت کە هەموو شتێک بیبەستێت و کار و کردەوەی تێدا ئەنجامنەدرێت. کورتان: لە پەڕۆ و قەسەل درووستدەکرێت، دەخرێتە سەر پشتی کەر یان بارگیر بۆ سواربوون و باربردن بەکاردێت (فەرهەنگی شێخانی)، بە ڕۆژی زۆر ساردی زستان دەوترێت کە ئیش و کاری تێدانەکرێت. [1]