کەری بەقاڵ ناکەوێتە چاڵ.
بەقاڵ: میوەفرۆش. لە کوردەواردا کاتێک میوە پێدەگات، میوەفرۆشەکان دەچن دەیکڕن و بە باری کەر، گوند بە گوند دەگەڕێن و دەیفرۆشن، میوەفرۆشەکان لەناو گوندا بەهێواشی دەڕۆن، جارجار دەوەستن میوە دەفرۆشن، بۆیە کەر و بارەکانیان ناکەونە ناو چاڵەوە و گیر ناخۆن. بە کەسێکی دەوترێت کە لەکاتی کاردا لەسەرخۆ بێت و نەکەوێتە هەڵەوە. [1]