کەر بە جۆ بمرێ شەهیدە.
کەر بە جۆ بتۆپێ، جوانمەرگە.
شەهید: بە کەسێک دەوترێت کە لەپێناوی باوەڕێکدا گیانی بەختبکات. لە ژیانی کشتوکاڵیدا دانەوێڵە بەتایبەت جۆ وەک خۆراکێکی سەرەکی دەدرێت بە زۆر ئاژەڵ بەتایبەتیی کەر، گەر زۆرخۆیی بکات، جۆکە لە گەدەیدا دەئاوسێت و دەیتۆپێنێت، بە کەسێکی نەوسنی چڵێس دەوترێت کە بەهۆی زۆرخۆرییەوە نەخۆشکەوتبێت. [1]