کەر چووە بەغدا، نەبووە ئێستر.
کەر بەریە بەغا، نابێ بە ئێستر.
کەر بچێتە بەغدا و بگەڕێتەوە، نابێت بەئێستر.
#بەغدا#: مەبەست لە پایتەختی دەوڵەتی عەباسییە کە ئەبووجەعفەری مەنسوور درووستی کرد. کەر ئاژەڵێکە بۆ باربردن و گواستنەوە بەکاردێت، بەڵام ئێستر لە کەر بەهێزترە و توانای زیاترە، بۆیە بار زیاتر دەبات، مەبەست لەوەیە کەسێک زۆر بگەڕێت و دنیا ببینێت، مەرج نییە ببێتە کەسێکی زانا. [1]