کەر بە حەج نابێ بە حاجی.
کەر لە مێژوویەکی دێرینەوە لە کوردەواردا بۆ باربردن و گواستنەوە بەکارهاتووە، حەج: مەبەست لە چوونی موسوڵمانانە بۆ ئەرکی ئایینی بۆ شاری مەککە و مەدینە، مەبەست لەوەیە مەرج نییە کەسێک شاران بگەڕێت ببێتە دنیا دیدە، کەسی دنیا دیدە ئەوانەن کە لە ڕووداو و نەهامەتییەکانی دنیا کەڵک وەردەگرن و لە هەڵەکانەوە فێردەبن. [1]