کەر بە نەقیزە نەبێ، ناڕوا بەڕێوە.
نەقیزە: داردەستێکی درێژە، بزمارێکی تیژ بە سەرەکەوەیەتی، وڵاخی پێلێدەخوڕێت (فەرهەنگی خاڵ)، کەر بۆ ئەوەی بەو شێوەیە بڕوات بە ڕێگەدا کە مرۆڤ دەیەوێت، بە نەقیزە ڕێک دەکرێتەوە، بە کەسی تێنەگەشتوو دەوترێت کە بۆ هەموو شتێک دەبێت پێی بوترێت کە چۆن ڕەفتار بکات. [1]