کەر بتڕێ، کۆشی بۆ ئەگرێتەوە.
کۆش: ماوەی بەروورگ و ڕانی مرۆڤ لەکاتی دانیشتندا (فەرهەنگی خاڵ)، هەندێک کەس لە ژیاندا دەروونی نزمە، واتە: لەپێناوی قازانجدا سەر بۆ هەموو شتێک دادەنەوەنێت، بە کەسێکی دەستکوورت و هەژار دەوترێت کە دەست لە هەموو کەسێک پان بکاتەوە، لەپێناوی بەدەستخستنی پاروویەک ناندا. [1]