کەر کە زەڕاندی گورگ بۆخۆی پەیدادەکات.
بەشی زۆری گوندەکانی کوردەوار کەری تێدا بەخێوکراوە، بۆ گواستەنەوە و باربردن بەکاریان هێناوە، کەر لەگەڵ ئەوەدا ئاژەڵێکی بەسزمانە، دەنگی زۆر گەوەیە کاتێک دەزەرێت، لە وەرزی هاویندا لە دەرەوە دەبەسترێتەوە، بەهۆی زەڕەکەیەوە گورک بۆی دێت و دەیخوات، مەبەست لەوەیە کە کەسی نەزان لە گوفتاردا بە نەزانی خۆی دوژمن بۆخۆی پەیدادەکات. [1]