کەر و بارت بەخێربێتەوە.
لە کۆمەڵگەی کشتوکاڵیدا هەندێک لە مرۆڤەکان خەریکی کاری بازرگانین، بە کەر و بار کاروان لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر بردووە، دوای گەڕانەوە بەخێرهاتنیان کراوە و وتراوە: کەر و بارت بەخێربێتەوە، بەڵام لێرەدا بە تەوسەوە بە کەسێک دەوترێت کە کارێکی ناڕێک و ناپووختی کردبێت. [1]