کەرەکوڵ مەڕۆ، هەورازە، چیت داوە لە ئێستری جامبازە.
کەرەکوڵ: جۆرێک کەرە کە باڵای کەمێک لە کەری ئاسایی کوورتترە، باری کەم لێدەنرێت لەبەر ئەوەی بارەکە لە زەوی نەخشێت. ئێستر لەباربردندا لە کەر بەهێزترە و توانای زیاترە، واتە: کەر لاسایی ئێستر بکاتەوە زەرەر دەکات، بە کەسێک دەوترێت کە چاو لە کەسێکی لە خۆی گەورەتر بکات بەڵام وەک ئەوی پێنەکرێت و خراپی بەسەربێت. [1]