کەرە مەمرە بەهارە، کورتانەکەت لە شارە.
کەر: بە ئاژەڵێکی بێ گۆشوهۆش ناسراوە لەگەڵ ئەوەدا وەرزی بەهاری پێخۆشە چونکە لە گیا تێر دەبێت. کورتان: لە پەڕۆ و قەسەل درووستدەکرێت، دەخرێتە سەر پشتی کەر یان بارگیر بۆ سواربوون و باربردن بەکاردێت (فەرهەنگی شێخانی)، به کەسێک دەوترێت کە هیوابڕاو بێت لە شتێک، بە قسەی خۆش هیوای بۆ بگەڕێتەوە. [1]