ناونیشانی بابەت: کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی لەسەر تەندرووستی خانمان
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
فشاری دەروونی یاخود سترێس بەچەندین شێواز کاریگەریی خراپی هەیە لەسەر تەندرووستی خانمان، لەوانە:
-تێکدانی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان.
-ناڕێکی سووڕی مانگانە و خراپتر بوونی نیشانەکانی بەر لە سووڕی مانگانە وەکوو (زیادبوونی خەمۆکی و توڕەیی).
-کەم بوونەوەی توانای دووگیانبوون.
-کاریگەریی لەسەر دووگیانی هەیە و وا دەکات دووگیانییەکە تەندرووست نەبێت.
-خراپتر بوونی نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی و تێکچوونی زیاتری باری دەروونی.
-تێکچوون و کەمبوونەوەی چالاکی سێکسی. [1]