ڕێکخراوێکی تایبەت بە بەرگریکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: ساڵی ڕابردوو (2023) 376 پێشێلکاری بەرانبەر بە 564 ڕۆژنامەنووس و دەزگەی میدیایی لە هەرێمی کوردستان کراوە.
ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی کە تایبەتە بەو پێشێلکارییانەی لە ساڵی 2023 بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان کراون، بڵاوکردەوە. لەو ساڵەدا لە چوار پارێزگەکەی هەرێمی کوردستان، 376 پێشێلکاریی بەرانبەر بە 564 ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆمارکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، زۆرترین پێشێلکاری لە پارێزگەی #هەولێر# بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئامارەکە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دۆخی ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان، ئەم ژمارەیە پێمان دەڵێت دۆخی ڕۆژنامەوانی لە پاشەکشەدایە، بۆیە هەرچی زوو دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوەیەک بە مامەڵەکاندا بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان بکەن و ئازادی زیاتر بۆ ڕۆژنامەنووسان هەرێمی کووردستان لە تەواوی پارێزگان فەراهەم بکرێت.
#هۆزان قادر#، سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەڵێت: کە باس لە دۆخی ڕۆژنامەنووسان دەکرێت، بە دیاریکراوی مەبەستمان هێزە ئەمنییەکانە، چونکە 80٪ی پشێلکارییەکان دەزگە ئەمنییەکان بەرانبەر بە ڕۆژنامەنووسان کردوویانە، ئەوەی ئێمەی زیاتر نیگەران کردووە بێدەنگبوونی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتییە کە ڕۆژنامەنووسان بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر دەکرێن.
هۆزان قادر دەشڵێت، بەداخەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەت، تا ئێستا جیاکاری لەنێوان دەزگە ڕاگەیاندنەکان دەکات و تەنانەت هەندێک دەزگەی میدیاییشی لە کاروچالاکییەکانی حکومەت بایکۆت کردووە. ئەو پێشلکارییەش هەم پێچەوانەی یاسای ڕۆژنامەگەری و هەمیش یاسای بەدەستهێنانی زانیارییە.
=KTML_Bold=ئەو لایەن و دەزگەیانەشی زۆرترین پێشێلکارییان بەرانبەر بە ڕۆژنامەڤانان کردووە، وەکوو ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بۆ دەکات ئەمانەن:=KTML_End=
1-هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
2-#حکومەتی هەرێمی کوردستان#-فەرمانگەی میدیا و زانیاری، زۆرترین پێشێلکاریی بەرانبەر ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان ئەنجامداوە، چونکە ڕێگریان لێ دەکرێت لەکاتی ڕووماڵ کار و چالاکییەکان و جیاکاری لەنێوان میدیا مۆڵەت پێدراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت وەکوو (ڕۆژنامه، گۆڤار، ڕادیۆ، تەلەڤزیۆن و ئامرازە ئەلیکترۆنییەکان) کە ناتوانن ڕووماڵی کارەکانی خۆیان بەئازادی بکەن.
=KTML_Bold=لە بەشی پەیوەست بە ڕۆژنامەڤانانەوە هاتووە، لە ساڵی 2023 دا 164 پێشێلکاری دژ بە ڕۆژنامەڤانان هەبووە و بەپێی جۆرەکانیان بەم شێوەیە بوون:=KTML_End=
-دەستگیرکردن: 21
-ڕێگەنەدان بە ڕووماڵکردن: 78
-هێرش و سووکایەتی: 9
-لێدان: 1
-وەرگرتنی بەڵێننامە: 2
-تۆمارکردنی سکاڵا دژی ڕۆژنامەنووسان: 8
-هەڕەشە: 3
-شکاندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی: 2
-هەڵکوتانە سەر دەزگا: 3
-نانبڕین: 26
-دەستبەرداگرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی: 9
-هێرشی ئەلیکترۆنی: 2
لەبارەی ئەو دەزگەیانەشی کە لە ساڵی 2023 دا پێشێلکارییان بەرانبەر تۆمارکراوە، بەپێی ڕێکخراوەکە 328 دەزگە بووە.
=KTML_Bold=پێشێلکارییەکان بەپێی #ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان#، بەپێی پارێزگەکان بەم شێوەیە بووە:=KTML_End=
-هەولێر: 78 پێشێلکاری.
-پارێزگای #سلێمانی#: 11 پێشێلکاری.
-پارێزگای #دهۆک#: 37 پێشێلکاری.
-#هەڵەبجە#: 10 پێشێلکاری. [1]