کەرم دا و هوڕم دا، خۆم بۆ گوریس بەلێداندا.
هوڕ: جەواڵی گەورە، لە بەن و مووی بزن درووستدەکرێت، دانەوێڵەی تێدا هەڵدەگیرێت (فەرهەنگی خاڵ)، گوریس: هەودای بادراوی مووی بزنە، بۆ بەستنەوەی باری وڵاخ بەکاردێت. بە کەسێک دەوترێت کە لەسەر شتێکی گرنگ دەستی هەڵگرتبێت و لەسەر شتێکی بێکەڵک خەریکی چەقەچەقی بێت.
[1]