کەری پیر و هەوساری نۆ، زەڕەزەڕیەتی لە دەوری جۆ.
کەری پیر لە گوندەکاندا نەبەکەڵکی باربردن دێت نەپەڕین. هەوسار: گوریسێکە بەڕەشمەوە دەبەسترێت بۆ ڕاکێشان. هەروەها کەر کە برسیبێت و جۆ ببینێت بۆی دەزەرێت و ئارەزوو دەکات بیخوات، بە پیرەپیاوێک دەوترێت کە جلی نوێی لەبەرکردبێت و دەوروخوولی ئافرەتی گەنج بدات. [1]