کەری خۆت لەگەڵ ئەسپی خەڵکی تاومەدە.
کەر ئاژەڵێکە بۆ باربردن بەکارهاتووە، بەڵام ئەسپ لەگەڵ ئەوەدا بۆ باربردن بەکارهاتووە، لەپێشبڕکەشدا کێبڕکێی پێکراوە، کەر و ئەسپ هاوتای یەک نین و بەیەک بەراورد ناکرێن، مەبەست لەوەیە کە کەسێکی ئاسایی ناکرێت چنگ بداتە یەخەی پاڵەوانێک و دەرەقەتی نەیەت. [1]