کەری شەل لەو وەختەدا ئەگاتە بەرەوە کە کاروان وچان ئەگرێ.
کەری شەل: مەبەست لە کەرێکە کە بلەنگێت و بۆ بار بردن باش ڕێ نەکات. کاروان: مەبەست لە چەند وڵاخێکە کە بار لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر بەرن. وچان: پشوودان و شەکەتی دەرکردن. بەرەوە: لای پشتەوە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: گەر کەری شەل لەناو کارواندا بێت، هەرچەندە جێ دەمێنێت، بەڵام لەکاتی وچانگرتنی کارواندا بە کاروان دەگاتەوە، مەبەست لەوەیە کە گەر کەسێک دەست لە کارەکەی هەڵنەگرێت، بەئامانج دەگات. [1]