کەری ماندوو بەتەمای وەشەیە.
وەشە: دەنگدانی کەر بۆ ڕۆیشتن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، کەرێک لە کاروانەڕێدا ماندوو بووبێت، بەڵام خاوەنبار بەردەوام بەنەقیزە تێوەی بژەنێت و بیەوێت لەسەر ڕۆیشتن بەردەوام بێت. بە کەسێک دەوترێت کە لە کارێکدا ماندوو بووبێت، چاوەڕێی پشوو بکات، بەڵام خاوەنکار لەسەری بکاتە هەڵا و بەردەوام کاری پێبکات. [1]