کەری ناو جۆگەیە، لەهەردوو لا ئەخوا.
جۆگە: هێڵگەیەکی گەورەی درێژە، ئاوی پێدا بۆ ئاودێری دەڕوات، زەوی دێمەکاری پێ دەبێت بە بەراو، لە کوردەواردا هەندێک جار جۆگەی ئاو بەنێوانی دوو مڵکدا دەڕوات، کەسی میراو لە هەردوو مڵکەکە بەشی خۆی وەردەگرێت، بە کەسێک دەوترێت کە لەنێوانی دوو خواندا دانیشتبێت و لە هەردووکی بخوات. [1]