کەری تۆپیو زیارەتی سەگانە.
زیارەت: سەرلێدان (فەرهەنگی وشەنامە)، سەگان: کۆی وشەی (سەگ)ە، کەر کە تۆپی لاکەکەی سەگ دەیخوات، مەبەستی لە کەسی دەوڵەمەندی دەستنووقاوە کە خاوەنی سامان و ماڵێکی زۆربێت، دوای خۆی سامانەکەی جێدێڵێت و بە ڕاست و چەپدا نەوەکانی بۆی دەخۆن و بەهەدەری دەدەن. [1]