کەری من کوڵ بوو، دم نیاشت.
کوڵ: کوورت. دم: کلک. نیاشت: نییەتی. بۆ کەسێکی هەژار بەکاردێت کە کارێکی بە ڕێکوپێکی کردبێت و بە هەڵە بۆی دانرابێت، لە هەمانکاتدا کەسێکی دەوڵەمەند و ساماندار هەمان کاری بەو شێوەیە کردبێت، بەڕاست بۆی دانرابێت. ئەو کات دەڵێت: بۆ کەری من کوڵ بوو یان کلکی نەبوو. [1]