کەری ناو گاگەلیش دەمی چەرمییە.
دەمی چەرمییە: مەبەست لە کەسی دەمسپیی و قسەکەری بەرەبابێک یان بنەماڵەیەکە. گاگەل: کۆمەڵێک مانگا و گایە کە گاوان بیبات بۆ لەوەڕ. بۆ کەسێکی نەزان و ناشی بەکاردێت، وەک دەمسپیی لەناو کۆمەڵێک کەسی قسەزان و زانادا بەئارەزووی خۆی قسە دەرپەرێنێت و نەزانی خۆی ئاشکرابکات. [1]