کەروێشک چەند بخەوێ، ئەبێ ئەوەندە ڕاکات.
کەروێشک گیانەوەرێکی گیاخۆرە، ئارەزووی خەوی زۆر دەکات، هەروەها لەکاتی ڕاکردنیدا تیژڕەوە و بەئاسانی نابێتە نێچیر، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارێکدا کەمتەرخەمی کردبێت و دواکەوتبێت، دواتر بیەوێت ئەو دواکەوتنە پڕبکاتەوە،
قانعقانع شاعیر دەڵێت: هەر کەس بەجێما نەکا پەلەپەل، هەتا قیامەت ناگاتە ناو گەل.
[1]