ناونیشانی بابەت: شەقیقە لە ماوەی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
شەقیقە یەکێکە لە جۆرەکانی سەرئێشە ، بەوە ئەناسرێت کە سەرئێشەیەکی توندە لەگەڵیدا دڵ تێکەڵهاتن و هەندێک جار ڕشانەوە، هەستیاری بە دەنگ و ڕووناکی و ئازاری شان و مل و سەرگێژ خواردنیان دەبێت.
=KTML_Bold=ئایا ئەو نەخۆشانەی شەقیقەیان هەیە لە ماوەی دووگیانی باشتر ئەبن؟=KTML_End=
زۆربەی خانمان لەکاتی دووگیانی کەمتر تووشی سەرئێشەی شەقیقە دەبن، بەڵام بەشێکی کەمیان بەهەمان شێوەی بەر لە دووگیان بوونیان یان لەوانەیە زیاتریش تووشی سەرئێشەکە ببن.
=KTML_Bold=خانمانی دووگیان چی بکەن بۆ کەم کردنەوەی تووشبوون بە سەرئێشەی شەقیقە؟=KTML_End=
1-ڕێک کردنەوەی کاتی خەو.
2-وا باشترە لە ژوورێکی تاریک پشوو بدەیت لە کاتی ئازارەکە.
3-هەوڵبدە بۆماوەی کاتژمێرێک بخەویت.
4-کەم کردنەوەی سترێس.
5-ڕۆژانە بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە چونکە وشک بوونەوەی جەستە وا دەکات تووشی ئازەرەکە ببیت.
6-برسییەتی و دابەزینی شەکری خوێن یەکێکی ترە لە هۆکارەکان و باشترە بەدووربیت لێی.
7-کەمکردنەوەی کافایین. [1]