ناو: ئازاد حەمەسوور بابان
نازناو: ئازادی حەمەسووری مینە عەرەب
ناوی باوک: حەمەسوور
ڕۆژی لەدایکبوون: #19-11-1949#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
ئازاد حەمەسوور بابان، بە (ئازادی حەمەسووری مینە عەرەب) ناسراوە، لە بنەماڵەی بابانە و لە نەوەی ئیبراهیم بەگی مەرگەیە، لە ڕێکەوتی 19-11-1949 لەدایکبووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی بەهۆی ڕاپێچکردنی بۆ بەندینخانە، نەیتوانیوە بچێتە زانکۆ، لە ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە نووسینەکانی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی (#هاوکاری#، #بەیان#، #ڕۆشنبیری#) بڵاو کردووەتەوە، شارەزایی زمانەکانی عەرەبی و فارسییە.
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی:=KTML_End=
1-تیشکێک لەسەر پڕۆسەی پەروەردە لە هەرێمی کوردستاندا (قۆناغی سەرەتایی پارێزگای #هەولێر# بەنموونە) نامیلکە، 2006.
2-زانست لە سەدەی بیستەمدا، نووسینی هاری هندرسۆن ولیزایۆنت، وەرگێڕان لە فارسییەوە، هەولێر.
3-کۆمەڵگەی سڤیل ناتوانێت جێگەی پارتە سیاسییەکان بگرێتەوە، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، هەولێر، 2009.
4-هاوسەنگ (توێژینەوەیەکی مەیدانییە) وەرگێڕان، هەولێر، 2008.
5-چڵەنێرگز، دیوانی شعر، هەولێر، 2008.
6-نامەکانم، هەولێر، 2010.
7-جیهانگیریی و ئایندەی پرسەکانی نەتەوەیی، وەرگێڕان لە فارسییەوە، هەولێر، 2011. [1]