ئای گەرمیانەکەم
شنەی شەماڵەکەت
سێبەری گرد و کەن و پاڵەکەت
تۆ هەرچەندە دوربیت لە چاوی دڵمەوە
زۆر نزیکتر دەتبینمەوە
لە هەرکوێ بم چاوم لە ڕێچکە و گردەکانی لای تۆیە
لە هەرکوێ بم گوێم لەخوڕۆیی ئاو و شیوەکانی لای تۆیە
لە هەرکوێ بم گوێم لە هۆرە و مەقام و ئەڵاوەیسییەکانی لای تۆیە
ئەی گەرمیان شیرینەکەم
بەبینینی هەرد و کێوەکانت
ساتێک دڵخۆش و شاد دەبمەوە
زۆرجاریش چاوی خەیاڵم دەفڕێت و دەڕوات
بەسەر کێو و تونکە تونکەکانتدا
کاتێک چاو دەکەمەوە
چاوەکانم گەرم بووە و قوڵپەی دێت
لە فرمێسک لە گریان
ئەی گەرمیان شیرین و جوانەکەم
هەر تۆ بوی ماڵ و شوێنی دڵم
هەرتۆ بوی نەخشەی خەیاڵی دڵم [1]
ئاکام هەلاج
#24-01-2024#