ناو: ئامانج
نازناو: مامۆستا ئامانج #میراودەلی#
ناوی باوک: خدر حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: #23-05-1975#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
ئامانج خدر حەسەن، ناسراوە بە (مامۆستا ئامانج میراودەلی)، لە ڕێکەوتی 23-05-1975 لە شاری قەڵادزێ لەدایکبووە، تەمەنی منداڵی لە شاری قەڵادزێ بووە، دانیشتووی گەڕەکی کارەبا بووە، نزیک مزگەوتی شێخ حسێن و ئەبوبەکری سدیق، قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە و دواتر لە #زانکۆی سەڵاحەدین# لە بەشی زمانی ئینگلیزی وەرگیرا، بۆ ماوەی شەش ساڵ مامۆستا بووە، دواتر توانیویەتی بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی گشتیی و بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت، خانەوادەکەیان خاوەن پەرتووکخانەیەکی گەورەبووە و مامۆستا ئامانج خوێنەرێکی باشی پەرتووکە کوردی و ئینگلیزی و عەرەبییەکان بووە، ماوەی حەوت ساڵ لە شاری #هەولێر#ی پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوبەری کۆلێژی (قەڵا بۆ بەهرەداران) بووە.
=KTML_Bold=بەرهەمە چاپکراوەکانی:=KTML_End=
1-زمانی ئینگلیزی بەشێوەیەکی ئاسانکراو، فەرهەنگ، نووسینی: تاهیر ئەلبیاتی، وەرگێڕان، چاپخانەی #وەزارەتی پەروەردە#، هەولێر، 2000، ل340.
2-فەرهەنگی وێنەداری میر، چاپخانەی ناز، هەولێر، چاپی یەکەم، 2003، ل63.
3-لەلایەن براکەیەوە (سەلام خۆشناو) ڕاسپێرا کە چۆنییەتی خوێندنەوەی وشەی ئینگلیزی بە ئەلفوبێ دەنگی نێودەوڵەتیی (IPA) بۆ فەرهەنگی (ئۆکس فورد) ئینگلیزی-کوردی بنووسێت. [1]