ئەمڕۆ سێشەممە
20-02-202420-02-2024، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای
هەولێرهەولێر، بەسەرپەرشتی دکتۆر
پشتیوان سادقپشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر و بە ئامادەبوونی چیا هەرکی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب، لەگەڵ بەرپرس و مامۆستایانی
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق بە گرنگیەوە باسی لە ڕۆڵ و کاریگەریی دیاری زانکۆ و پەیمانگاکان، لەنێو کۆمەڵگە وەک بەرزترین ناوەندی ئەکادیمی کرد، کە لە دەستخستنی زانست و مەعریفە و پێگەیاندنی تاک پێشەنگن.
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، ڕایگەیاند لە سایەی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا (2024) خاوەن دەیان زانکۆ و پەیمانگاین، بە دڵنیاییەوە، بۆ هەموو سێکتەرەکان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار (
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی)، بەرنامە و پلانی تۆکمە و گرنگی هەیە، ئامانجی سەرەکی خزمەتکردنی هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستانە.
دکتۆر پشتیوان لە بەشێکی تری پەیڤەکەیدا، ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕووی پەیوەندی نێودەوڵەتی و سیاسی و دبلۆماسی و ئابووری، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەرێمی کوردستان، بەرەوپێشەوە دەچێت، لە زۆربەی کۆڕبەند و کۆنفرانس و دیالۆگی نێودەوڵەتی « سەرۆکی حکوومەت» بەشداربوویەکی سەرەکییە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان بەوردی لەسەر دوایین پێشهات و بارودۆخی هەنوکەی کوردستان و ئێراق و ناوچەکە قسەی کرد و ئەوەی ڕاگەیاند بە دڵنیاییەوە ئاسۆی ئاییندەمان زۆر گەش و ڕووناکە، بۆیە پێویستە هەموومان، پابەندی بەها بەرز و باڵاکانی خاک و نیشتمان بین و بە چەکی زانست خزمەت بە خەڵک و وڵاتەکەمان بکەین.
[1]