#وەزارەتی ناوخۆ#ی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، چەند ڕێنماییەکی لەبارەی گواستنەوە و فراوانکردنی گوندەکان دەرکرد و ڕایگەیاند، گواستنەوە یان فراوانکردنی هەر گوندێک، دەبێت لەسەر داوای دوو لەسەر سێی دانیشتووانەکەی بێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2024ی تایبەت بە گواستنەوە یان فراوانکردنی گوند دەرکرد، کە بە نووسراوی ژمارە 5501 لە #19-02-2024#، پێناسە و ڕێنماییەکانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات گواستنەوە یان فراوانکردنی هەر گوندێک، دەبێت لەسەر داوای دوو لەسەر سێی دانیشتووانەکەی بێت و ئەو زەوییەشی بۆی تەرخان دەکرێت، دەبێت بەردەڵان بێت.
=KTML_Bold=لە مادەی دووەمی مەرج و ڕێکارەکانی فراوانکردن و گواستنەوەی گوندەکاندا هاتووە:=KTML_End=
1-شوێنی پێویست نەمابێت بۆ نیشتەجێبوون لەنێو حەرەمی گوند.
2-فراوانکردن و گواستنەوە لەسەر داوای دوو لەسەر سێی دانیشتووانی خەڵکی ڕەسەنی گوندەکە دەبێت کە نیشتەجێن تێیدا.
3-دزەوی پێویست بەردەست بێت کە لەگەڵ حەرەمی گوندەکە هاوسنوور بێت بۆ فراوانکردنی حەرەمی گوند، بە مەرجێک گونجاوبێت لە ڕووی تۆپۆگرافی بۆ نیشتەجێبوون.
4-پێویستە زەوی پێشنیازکراو بۆ فراوانکردن لە جۆری بەردەڵان بێت، لەکاتی نەبوونیدا دەکرێت کەڵک لە زەوی کشتوکاڵی وەربگیرێت.
لە مادەی سێیەمی مەرج و ڕێنماییەکاندا هاتووە فراوانکردن و گواستنەوە، ئەو گوندانە ناگرێتەوە کە دەکەونە نێو ماستەر پلانی شار و یەکە کارگێڕییەکان و قەدەغەکراوەکانیان (محرمات). [1]