ناو: محەمەد
نازناو: محەمەد هەڵۆیی
ناوی باوک: ئەبوبەکر ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1986
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1986 لە گەڕەکی تووی مەلیک لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و ماوەی 24 ساڵ لە تووی مەلیک ژیاوە، باوکی بە پیشەی نانەواییەوە خەریک بووە و هەر زوو لە تەمەنی 8 ساڵییەوە لەگەڵ باوکیدا سەرقاڵی کاربووە و هاوکاری کردووە، منداڵێکی وریا و چاپووک بووە و سەرەڕای خوێندن بەردەوام کاری کردووە.
ناوبراو خەڵکی شارباژێڕە.
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی هەوارەبەرزەی سەرەتایی تەواو کردووە، خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەی پێشڕەو تەواوکردووە، خوێندنی ئامادەیی لە قوتابخانەی شێخ سەعیدی پیران تەواو کردووە و پاشان لە کۆلێجی پۆلیسی سلێمانی وەرگیراوە و لە خوێندکارە زۆر زیرەکەکان بووە، پاش خوێندنی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کۆلێجی پۆلیس بە پلەی دووەم خوێندنی تەواوکردووە لە ساڵی 2011 و بووە بە ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و سەرەتای کاری ئەفسەری وەک ئەفسەری لێکۆڵینەوە دەست بەکار بووە، پاش ئەوەی نزیکی 5 ساڵ ئەفسەری لێکۆڵینەوە بووە، ئەرکەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی و نزیکی 10 ساڵ لەو بەندینخانەیە ئەفسەر بووە و کاروانی ئەفسەری بەردەوامە و هەتا ئێستاش 2025 لە ئەرکەکەی بەردەوامە و ئەفسەرە بە پلەی ڕائید
لە ساڵی 2012 هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی 4 منداڵە.
جگە لە کارکردنی وەک ئەفسەرێک چەند توانا و بەهرەیەکی باش و جوانی هەیە وەک:
نووسینی ڕۆمان هۆنراوە و لەو بووارەشدا خاوەنی چەندین پەرتووکی چاپ کراو و چاپ نەکراوە.
=KTML_Bold=چاپکراوەکانی بە ناوی:=KTML_End=
1- ڕۆمانی مەرگی ئاشقێک، ساڵی 2007 چاپکراوە.
2- کۆمەڵە هۆنراوەی، بەفری ژێرپێت 2018 چاپکراوە.
3-ڕۆمانی نهێنی مۆمەکان 2020 چاپکراوە.
4-ڕۆمانی دارشووشە، 2025 چاپکراوە.
$پەرتووکە چاپ نەکراوەکانی$
1-دەنکێک هەناری باخی بەهەشت
2- کۆمەڵە هۆنراوەی ئاوازی بەهەشت و کەمانچەی باڵات.
3- کۆمەڵە هۆنراوەی کۆماری غەم
4-کۆمەڵە چیرۆکێکیشی ئامادەی چاپکردنە.
-خوێنەرێکی باشە و ساڵانە چەندین پەرتووکی هەمەجۆر لە هەموو بوارەکان دەخوێنێتەوە.
-وەرزشەوانە و ئارەزووی وەرزشی مەلەوانی و پاسکیل سواری و شاخەوانی دەکات و بە سواری پاسکیلەکەی سەردانی شار و شارۆچکەکانی تر دەکات. چەندین گەشتی ماوە دووری پاسکیل سواری ئەنجامداوە.
-ژینگە و دار و درەختی زۆر خۆشدەوێت و خزمەتیان دەکات. [1]