پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,494
وێنە 105,725
پەرتووک PDF 19,692
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
ئەنفال، زامێک بە جەستەی کوردستانەوە
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنفال، زامێک بە جەستەی کوردستانەوە

ئەنفال، زامێک بە جەستەی کوردستانەوە
ئەنفال، زامێک بە جەستەی کوردستانەوە
شەهاب خالیدی

ئەنفال ناوی هەشتەمین سوورەتی قورئانە و بە مانای تاڵان و حەڵاڵکردنی ئەو غەنیمەتانە دێت کە لە کاتی شەڕدا بەدەستی دەهێنیت.
ڕژێمی #بەعس# بە سەرۆکایەتیی #سەددام حسێن# پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئێراق بە مەبەستی (مەشرووعیەت) و ڕەواییدان بە گرتن و کوشتن و تاڵانکردنی موڵک و ماڵی کورد ناوی ئەنفالی لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان دانا کە بەداخەوە لە پڕۆسەی ئەنفالدا جاشەکانیش زۆر یارمەتیی ڕژێمیان دا.
ڕژێمی بەعس زۆربەی گیراوەکانی بە ژن و منداڵ و بەساڵاچووەوە گواستەوە بۆ بیابانەکانی باشووری ئێراق. لە چۆڵستانەکانی پارێزگای موسەننا (لە شارۆچکەی سەماوە) لە باشووری ئێراق قەڵای نۆگرە سەلمان هەیە، کە بە سەدان ژن و منداڵ و پیر لەناو قەڵاکەدا بەهۆی تێنوویەتی و برسییەتی و ئەشکەنجە گیانیان لە دەست دا و تەرمی بەشێکیان دەرخواردی سەگەڕەشەکانی ئەو بیابانە دران.

#کۆمەڵکوژیی بارزانییەکان#
ڕژێمی بەعسی دەسەڵاتدار لە ئێراق لە بەرەبەیانیی ڕۆژی#31-07-1983# تا ڕێکەوت#10-08-1983# ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە بارزانییەکان لە ئۆردوگاکانی #قوشتەپە# ، #بەحرکە# ، #هەریر# ، باتاس و #دیانا# ئەنجام دا. ئۆپەراسیۆنەکە لە سێ قۆناغدا دەست بە جێبەجێکردنی کرا:
قۆناغی یەکەم: سەر لەبەیانیی ڕۆژی 31-07-1983 هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێراق بارزانییەکانی نیشتەجێ لە ئۆردوگای قوشتەپەیان گواستەوە بۆ هەردوو کەمپی قودس و قادسییە لە دەوروبەری پارێزگای #هەولێر#.
قۆناغی دووەم: لە ڕێکەوتی 10-08-1983 هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی بەعس هێرشیان کردە سەر کەمپی هەریر، دیانا و بەحرکە و بە سەدان کەسیان دەستبەسەر کرد.
قۆناغی سێیەم: لە ڕێکەوت #01-10-1983# هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی بەعس جارێکی دیکەش دەستیان بە گەڕان و پشکنین لەنێو ئەو کەمپانە کرد، بۆ ئەوەی ئەگەر کەسانێک لە دەستیان ڕزگار بووبن بتوانن دەستگیریان بکەن.
بە گشتی لە ئاکامی ئەم هێرشە بێبەزەییانەدا 8000 هەزار بارزانی دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ بەغدا و دواتریش بۆ پارێزگای دیوانییە. دوای ئەوەی لەلایەن دادوەری بەعسی (عەواد بەندەر)ەوە بڕیاری کوشتنیان دەرچوو، هەموویان گواسترانەوە بۆ بیابانەکانی شەترە و شەنافییە و بادییە لە پارێزگای موسەنا (کە سەنتەرەکەی سەماوەیە) و لەوێ تیرباران کران، کە 315 کەسیان مێرمنداڵ بوون.

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ئێراق لە ساڵی 2003 حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی دا گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوان بدۆزێتەوە و تەرمی قوربانییەکان بگەڕێنێتەوە کوردستان.
لە ساڵی 2004 تەرمی 503 ئەنفالکراو لە بیابانێکی پارێزگای موسەننا لە باشووری ئێراق دۆزرایەوە.
لە ساڵی 2014 هەر لە بیابانی پێشوودا تەرمی 93 کەسی دیکە لە بارزانییە ئەنفالکراوەکان دۆزرایەوە.
لە ساڵی 2021 تەرمی 100 کەس لە بارزانییە ئەنفالکراوەکان لە بیابانی عەر عەر لە پارێزگای موسەننا دۆزرایەوە.

=KTML_Bold=ئەنفالی ساڵی 1988=KTML_End=
ئەنفالی ساڵی 1988 لە هەشت قۆناغدا جێبەجێ کرا:
ئەو هەشت قۆناغە بۆ ماوەی 198 ڕۆژ بەردەوام بوو لە ڕێکەوتی #23-02-1988# تا #06-09-1988#.
ئەنفال بە بڕیاری سەدام حسێن سەرۆک کۆماری ئێراق دەستی پێ کرد کە ناوبراو هاوکات سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانیش بوو.

=KTML_Bold=قۆناغی یەکەمی ئەنفال=KTML_End=
لە نیوەشەوی ڕێکەوتی 23-02-1988 دەستی پێ کرد و لە ڕێکەوت #19-03-1988# کۆتایی پێ هات.
قۆناغی یەکەم بەرەو بنکەکانی دۆڵی جافایەتی و بنکەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوو لە گوندەکانی #سەرگەڵوو# و #بن گەڵوو# ، لە #چوارتا# تا #ماوەت# و لەوێشەوە بۆ #سلێمانی# و بۆ سوورداش، #دوکان# و #بنگرد# (کە 150 گوندی لەخۆ گرتبوو)، و هەزاران کەس لەو ناوچانە دەستبەسەر کران.
یەکەمین قۆناغی ئەنفال لەلایەن ئەم فەرماندەرانەی حکوومەتی بەعسەوە سەرۆکایەتی دەکرا:
-لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئەحمەد محەمەد ئەلتائی جێگری فەرماندەی فەیلەقی 1.
(ناوبراو لە دانیشتنی ژمارە 33ی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی ئۆپەراسیۆنی ئەنفال لە ڕێکەوت#21-12-2006# وتی: ئەگەر فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییم پێ کرابا، بە دڵنیاییەوە بە کارم دەهێنا).
-عەلی حەسەن مەجید تکریتی، بەرپرسی نووسینگەی باکووری پارتی بەعس، لە ڕێکەوت 21-12-2006 لە کاتی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال وتی: پەشیمان نیم لەو کارانەی کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئەنفالدا کردوومەتەوە و ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دۆخی ئەوکات، دیسانیش ئامادەم بۆ هەمان کار.)
ئۆپەراسیۆنی قۆناغی یەکەمی ئەنفال لە هەشت میحوەرە دەستی پێ کردبوو. هەرچەندە #نەوشیروان مستەفا# لە لاپەڕەی 150ی پەرتووکی خولانەوە لەناو بازنەدا دەنووسێت کە ئەوان زیاتر لە 600 شەهید و برینداریان داوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیلی ناوچەکە، بەڵام (ی.ن.ک) لە بەیاننامەی فەرمیی خۆیدا لە ڕێکەوت (19-03-1988) ڕایگەیاندووە کە زیانەکانمان 60 پێشمەرگە بووە، بەڵام زیانەکانی دوژمن 8 هەزار چەکدار بووە کە 400 کەسیان ئەفسەری پلە بەرز بوون.

=KTML_Bold=قۆناغی دووەمی ئەنفال=KTML_End=
لەم ئۆپەراسیۆنەدا 27 یەکەی سەربازی و هێزی پاسەوانی کۆماری بەشدارییان کرد، کە لە ڕێکەوت 23-02-1988 لە حەوت میحوەرەوە بۆ سەر شارۆچکەکانی #قەرەداغ# ، #سەنگاو# ، #بازیان# ، #دەربەندیخان#، #زەڕایەن# ، نەسر و #عەربەت# دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی #23-03-1988# لەسەر داوای فڕۆکەوان غازی ئەحمەد خەلیل هەندێک گوند بۆردومان کران و لە ئەنجامدا 78 کەس شەهید و دوو سەد کەسیش بریندار بوون (هەندێک سەرچاوە باس لە 69 شەهید دەکەن). جگە لەوەش هەزاران کەس زیندانی کران و گواسترانەوە بۆ بیابانەکانی باشووری ئێراق.
ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ڕێکەوتی #02-04-1988# کۆتایی پێ هات.

=KTML_Bold=قۆناغی سێیەمی ئەنفال=KTML_End=
لە ڕێکەوتی #07-04-1988# دەستی پێ کردووە و لە ڕێکەوت #20-04-1988# کۆتایی پێ هاتووە.
ئامانج لە ئۆپەراسیۆنی قۆناغی سێیەمی ئەنفال، ناوچەی #گەرمیان# و سنووری ئیدارەی #کەرکووک# (کەرکووک، #لەیلان# ، #قادرکەرەم# ، #دەربەندیخان# ، قەرە حەسەن، #کفری#، #کەلار#، #سەنگاو# ، دوز#خورماتوو#، جەبارە، #چەمچەماڵ# و... #قەرەهەنجیر# ) بوو. زیاتر لە هەزار گوندی سەر بەو ناوچانە لەگەڵ چوار مەڵبەندی سەر بە ناوچەکانی سەنگاو، قادرکەرەم، قەرەداغ و لەیلان لەنێو بردران.
ئۆپەراسیۆنەکە لە نۆ میحوەرەوە دەستی پێ کرد.
ڕۆژی #14-04-1988# ڕۆژێکی ڕەشە کە لەو ڕۆژەدا دڕندانەترین کۆمەڵکوژی ئەنجام درا. بۆیە ئەو ڕۆژە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەک ڕۆژی ئەنفال دیاری کراوە.
لەو قۆناغەدا نزیکەی 50 هەزار کەس دەستبەسەر کران.

=KTML_Bold=قۆناغی چوارەمی ئەنفال=KTML_End=
ئێوارەی ڕێکەوتی #03-05-1988# بە کیمیابارانکردنی گوندەکانی گۆپتەپە و عەسکەر لە 20 مێحوەرەوە دەستی پێ کرد.
ئۆپەراسیۆنەکە گوندەکانی سەر بە (کەرکووک، #ئاغجەلەر# ، #پردێ# ، #تەقتەق#، #تەکییە# ، خێلەکان، چەمچەماڵ، دوکان، #دێگەلە# ، #ڕێدار# ، سوورداش، #شوان# و #کۆیە# )ی لە خۆ دەگرت.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا 28550 پیاو و ژن و منداڵ گیران و کۆمەڵکوژ کران.
ئەو قۆناغەی ئەنفال لە ڕێکەوت #08-05-1988# کۆتایی پێ هات.

=KTML_Bold=قۆناغەکانی 5، 6، 7ی ئەنفال=KTML_End=
ئەم سێ قۆناغەی ئەنفال لە ڕێکەوت #15-05-1988#دەستی پێ کرد و لە ڕێکەوت #26-08-1988# کۆتایی پێ هات.
ئەم ناوچانە بەر ئەنفال کەوتن: (پردێ، بەشێک لە #هەولێر# ، #مەسیف# ، #شەقڵاوە# ، #هیران# ، دۆلا #نازەنین# ، #هەریر# ، #خەلیفان# ، دۆلی خۆشناوەتی، #ڕواندز#، دۆڵی مەلەکان، #سۆران#، دۆڵی وەرتێ، دۆڵی خانەقا، خەتێ، #چۆمان#، دێگەلە، دۆلی سماقۆڵی، کۆیە، دەشتی کۆیە، هێزۆپ، #چوارقورنە# ، #ڕانیە#، #قەڵادزێ#، چیای #قەندیل#.)
شەڕی خواکورک کە لە ڕێکەوتی #19-07-1988# لە دژی بنکەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەستی پێ کرد و ماوەی مانگ و نیوێکی خایاند، بەشێک لەو سێ قۆناغەی ئەنفال بوو.
هەر لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەم قۆناغەدا، دوژمن بە چەکی کیمیایی گوندی وەرتێ لە دۆڵی بالیسانی بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا 22 کەس شەهید بوون.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا بە گشتی 52 گوند وێران بوون کە 2602 کەس لەو گوندانەدا دەژیان، بەڵام سەرژمێرییەکی ورد و درووستی دەستبەسەرکراوانمان لە بەر دەست نییە. سەرەتا دەستبەسەرکراوەکان بۆ شارەدێی تۆپزاوای کەرکووک و دواتریش بۆ بیابانەکانی باشووری ئێراق گواسترانەوە.

=KTML_Bold=قۆناغی هەشتەمی ئەنفال=KTML_End=
ئەو قۆناغە لە ڕێکەوت #28-08-1988# بۆ سەر ناوچەی بادینان دەستی پێ کرد و لە ڕێکەوت 06-09-1988 کۆتایی پێ هات.
ئەو قۆناغەی ئەنفال ئەم ناوچانەی لە خۆ دەگرت: #دهۆک#، مووسڵ، #ئامێدی#، ئەتروش، ئیمینکێ، باتوفە، #زاخۆ#، زاوێتە، زێوە، دێرەلۆک و کانی ماسی.
448 گوند وێران کران و 13361 کەسیش دەستبەسەر و بێسەروشوێن کران. بەڵام هەندێک سەرچاوە باس لە دەستبەسەرکردنی 32 هەزار کەس دەکەن.
لە ڕێکەوتی 28-08-1988 هێزەکانی بەعس لە گوندی کوورێمێ 33 هاووڵاتییان تیرباران کرد.
زیاتر لە 200 هەزار سەرباز بەشدارییان لە قۆناغی هەشتەمی هێرشەکەدا کرد لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە فەوجی جاشەکان کە ژمارەیان 171 فەوج دەبوو. هەروەها زیاتر لە 100 یەکەی سەربازی و کەتیبەی تانک و تۆپخانە و یەکەکانی موغاویری و هێزە تایبەتەکان لەم هەڵمەتەی گرتن و تۆقاندنی کوردەکاندا بەشدار بوون.

دادگای باڵای تاوانەکان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #21-08-2006# یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لەمەڕ دادگاییکردنی تۆمەتباران دەست پێ کرد.
تۆمەتبارانی سەرەکیی ئەنفال کە دادگایی کران ئەم حەوت کەسە بوون:
-سەدام حسێن کە لە ڕێکەوتی #30-12-2006# لەمەڕ تاوانی دوجەیل لە سێدارە درا، بەڵام بە تۆمەتی ئەنفال دادگایی نەکرا.
-عەلی حەسەن مەجید (عەلی کیمیایی) کە لە ڕێکەوتی #25-01-2010# بە تۆمەتی ئەنفال لە سێدارە درا.
-سابیر عەبدولعەزیز حسێن عەلی ئەلدوری (سێ سزای هەتاهەتایی و دە ساڵ زیندان)
-حسێن ڕەشید محەمەد عەرەب ئەلتکریتی (چوار حوکمی لەسێدارەدان و حەوت ساڵ زیندان).
-سوڵتان هاشم ئەحمەد محەمەد (چوار حوکمی لەسێدارەدان، دوو سزای هەتاهەتایی، پانزە ساڵ زیندان، دە ساڵ زیندان، حەوت ساڵ زیندان، حەوت ساڵ زیندان).
-فەرحان موتلەگ ساڵح خەلەف ئەلجبوری (دوو سزای هەتاهەتایی و دە ساڵ زیندان).
-تاهیر تۆفیق ئەلحاج یوسف ئەلعانی (بڕیاری بێتاوانبوونی دەرچوو).

هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە بە گشتی 182 هەزار کورد ئەنفال کران، بەڵام هەندێک سەرچاوە باس لە ژمارەیەکی زیاتر دەکەن. بۆ نموونە نزار عەبدولکەریم فەیسەڵ ئەلخەزرەجی کە ئەوکات فەرماندەی هێزی (اللە اکبر) بووە، لەکاتی داوای مافی پەنابەری لە بەرپرسانی دانیمارک پێی وتوون: پێتان دەڵێم، ژمارەی قوربانیانی کورد لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفالدا زیاتر لە 250 هەزار کەسە.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2007 دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراق ئەنفالی بە جینۆساید ناساند، بڕیاریشی دا کە پێویستە حکومەتی ئێراق پاڵپشتیی دارایی و مەعنەوی لە کەسوکاری قوربانیان بکات.
هەروەها پەڕڵەمانی ئێراق لە #14-04-2008# ئەنفالی بە جینۆساید ناساند و لە ساڵی 2017 بڕیاری دا 14ی نیسان بکرێتە ڕۆژێکی نیشتمانی و ئەو کارەساتە ڕەشە یادی بکرێتەوە.
لەسەر ئاستی جیهان تەنیا نەرویج (2012)، سوید (2012)، بەریتانیا (2013) و کۆریای باشوور (2013) پڕۆسەی ئەنفالیان وەک جینۆساید ناساندووە.

=KTML_Bold=گەڕان بەدوای تەرمی قوربانیانی ئەنفال=KTML_End=
تا مانگی ئابی 2020 تەرمی 2672 قوربانیی ئەنفال دۆزراونەتەوە کە بەشێکیان لەم شوێنانە دۆزراونەتەوە:
لە ساڵی 2004دا ڕووفاتی 30 ئەنفالکراو لە #هەڵەبجە# دۆزراونەتەوە.
لە ساڵی 2008دا ڕووفاتی 33 ئەنفالکراو لە #خانەقین# دۆزراونەتەوە.
لە ساڵی 2010دا ڕووفاتی 30 ئەنفالکراو لە دهۆک دۆزراونەتەوە.
لە ساڵی 2011دا ڕووفاتی 106 ئەنفالکراو لە دوبز دۆزراونەتەوە.
لە ساڵی 2012 لە دیوانییە شەش گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە کە 730 تەرمیان تێدابوو.
لە ساڵی 2013دا ڕووفاتی 158 ئەنفالکراو لە چیای حەمرین دۆزراونەتەوە.
لە ساڵی 2014دا ڕووفاتی 14 ئەنفالکراو لە دهۆک دۆزراونەتەوە.[1]

سەرچاوەکان:
1-ئەنسیکلۆپیدیای ئەنفال ئامادەکار: #دەرسیم# #دیبەگە#یی
2-Qonaxên Enfalê û komkujkirina Kurdan li Başûrê... | Rûdaw.net (rudaw.net)
3-ئامانج لە شاڵاوی ئەنفال چی بوو؟ حکومەتی ئێراق چۆن بەجینۆسایدی ناساند؟ (zamenpress.com).
4-شاڵاوی ئەنفال -ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد (wikipedia.org)
5-komalkozhy-barzaniyakan (anfalistan.com)
6-ئەنفال، چەمک و قۆناغەکانی (knwe.org)
ئەم بابەتە 195 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 31-07-2023
فایلی پەیوەندیدار: 8
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
فۆڵدەرەکان: ئەنفال
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 195 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 22-02-2024 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
دکتۆر محەمەد موکری
30-01-2012
ڕێناس نەورۆزی
دکتۆر محەمەد موکری
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,494
وێنە 105,725
پەرتووک PDF 19,692
فایلی پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - سیناریۆ پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - شار و شارۆچکەکان - هەولێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!