ناو: ئەبوبەکر
نازناو: ئەبوبەکر هەوری (ا. ب. هەوری)
ناوی باوک: شێخ جەلال
ساڵی لەدایکبوون: 1915 یان 1912
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
ساڵی کۆچی دوایی: 1979
$ژیاننامە$
ئەبوبەکر شێخ جەلال شێخ تەھا، ناسراو بە ھەوری شاعیر، لە ساڵی 1915 لە گوندی #سیتەک#ی باکووری شاری سلێمانی لەدایک بووە،
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، پاشان چووەتە خانەی مامۆستایان لە بەغدا و لە ساڵی 1938 خانەی مامۆستایانی بەغدای تەواوکردووە.
ھەوری شاعیر لە ناوچەکانی #ھەڵەبجە# و #پێنجوێن# مامۆستایەتی کردووە و دواتر بووەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی #کانی ماسی# لە سلێمانی تا کاتی خانەنشین بووونی.
بەھۆی ھەڵوێستە نەتەوایەتییەکانییەوە، ھەوری شاعیر چەندین جار لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراق زیندانی کراوە.
جگە لە دیوانێکی شیعری سێ بەرگی، ھەوری شاعیر چەند بەرھەمێکی دیکەی ھەیە و لەوانەش:
1. #ئازار و ئاوات#، دیوانێکی شیعرییە لە ساڵی 1956 لە بەغدا چاپکراوە.
2. #دڵداری و پەیمان پەروەری: چیرۆک بۆ شانۆ#، لە ساڵی 1943 چاپکرا و دواتر لە ساڵی 1971 جارێکی دیکە چاپکرایەوە.
3. سەڵاحەدین و فێڵی بەنگکێشەکان، نووسینی (جرجي زيدان) و وەرگێڕانی مامۆستا ھەوری.
4. بیری ئازادی ڕێگای ئازادی، شانۆگەریەک بوو لە ساڵی 1959 نووسیوویەتی.
5. #بەرهەمی خەبات#، دیوانێکی شیعری لە ساڵی 1959 لە بەغدا چاپکراوە.
6. #بووکی ژێر دەواری ڕەش#، کوورتە چیرۆک لە ساڵی 1961 لە بەغدا چاپکراوە.
7. سەڵاحەدین شێری دوو کیشوەر، بە زمانی عەرەبی بوو لە ساڵی 1967 لە بەغدا چاپکراوە.
8. #دەستووری نووسینی زمانی کوردی بە پیتی عەرەبی#، لە ساڵی 1968 لە سلێمانی چاپکرا.
9. مەولەوی شای شاعیرانی لاھوت و زانا و خۆشەویستی کورد.
10.#شیعری کۆن و نوێ#-بەراورد.
جگە لەمانەش چەندین بەرھەمی جۆراوجۆری لە ڕۆژنامەی و گۆڤارە کوردییەکاندا بڵاوکردووەتەوە. [1][2]