پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 06
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=کەلوو=KTML_End=
لە جۆڵاییدا سێ واتای هەیە:
1. یەک هەودا لە بەن گورد کە هەر دووسەری لە یەک دارگورد گرێ درابێ، هەر ددانەیەکی گورد لە دوو کەلوو پێک هاتووە کە لەنێوەڕاستی گوردەکەدا وەک ئاڵقەی زنجیر تێکخزاون.
2. یەک ددانی شەی جۆڵایی.
شەیەکەم دوو کەلووی شکاوە. واتە ئەو شانەیەی کە لە مابەینی دەفە و ژێر دەفە دایە پۆی کری پێ دەکوترێتەۆە، دوو دانە لە قامیشە باریکەکانی شکاوە.
3. لە چنینی بەندا بۆ گۆرەوی و سەرکڵاوە و ... بە هەر دەنکێکی چنراوەکە، کە وەکی ئاڵقە لە باڵ یەک خراون دەڵێن یەک کەلوو. (بڕوانە وێنەی ژمارە 49 لە فایلی پەیوەندیدار ).
=KTML_Bold=گورد=KTML_End=
دوو دارن کە لە هەر دوو سەرەوە لە شانە تێدەپەڕن. مەودای دوو دارەکان پازدە تا کەمتر لە بیست سانتە و بە بەن هەڵبەستراون و سەری بەنەکان بە دارەکانەوە گرێ دراوە. ژمارەی شریتەکان بەرامبەرە لەگەڵ ژمارەی دەنکەکانی شانە. هەر دەزگایەکی جۆڵایی چوار گوردی هەیە. ڕایەڵەکان بە جووت لە پردەڵەوە دێن، هەوەڵ بەناو هەر چوار گورد و پاشانیش بەناو شانەدا تێدەپەڕن تا دەگەنە بەردەم جۆڵا. سەرجەم ڕایەڵەکان دەبنە چواربەش و هەر گوردە ڕایەڵی خۆی هەیە. لە سەرجەمی دەزگای جۆڵاییدا ڕایەڵ بە جووت دەڕوا، تەنیا لە گوردەکاندایە کە تاک دەبێتەوە. ئەندازەی درێژیی گورد جیاوازە و جۆڵا بە پێی زۆری و کەمیی بەن، کە پەیوەندیی بە پانایی کرەکەوە هەیە، گوردی پێویست وەسەر دەزگا دەخا. (بڕوانە وێنەی ژمارە 50 لە فایلی پەیوەندیدار ).
یانی درێژاییی گورد پەیوەندیی هەیە بە پانایی ئەو تەختە کرەی کە دەتەنرێ. بۆ وێنە بووزوو، شەو گوردی تایبەت بە خۆی هەیە، کە نیوەی شەو گوردی بەرماڵە. (بڕوانە وێنەی ژمارە 51 لە فایلی پەیوەندیدار ).
لە تەون کردندا گورد بەو دارە دەڵێن کە دەخرێتە ناو کەمەری بەڕە یا فەرشەوە و بەینی ڕایەڵەکان لێک ئاواڵە دەکات و هەروەها پۆیەکانیشی پێ دەکوترێتەوە.
شەو گوردی جۆڵایی لە ئیدیۆمدا
لە شەو گوردی کەس نەهاتن: ئەو ڕایەڵە وەها ئەستوورە کە بە نێوان بەنەکانی گورد و ددانەکانی شانەی کەسدا ڕەد نابێ. مەبەست لە تاقانە و هەڵکەوتە بوونە و شتێک یا کەسێک کە دژوار وە دەست دەکەوێ.
ئەو دنیا پان و بەرینە هەر بە تاقی تەنێ ڕۆفیە خانمی تێدایە/ وەڵڵا ناسکە، شل و ملە، ئەمما لە شەو گوردی کەس نایە
(بەیتی سەعید میرسێوەین بەگ)
=KTML_Bold=گوریس=KTML_End=
هۆندراوەی حەوت لۆ لە سێتایە، کە لە هێچک دەخرێ و لە تەنیشت جۆڵا بە کاریتەری کارخانەوە گرێ دەدرێ و جەمسەری دواوەی ڕایەڵ ڕادەگرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 52 لە فایلی پەیوەندیدار ).
=KTML_Bold=لالەنگەرە=KTML_End=
دارێکی چوارپاڵووی ئەستوورە کە لەسەر کارخانە دامەزراوە و لە هەر دوو سەرەوە (بزمارێکی) گەورەی بۆ کراوەتە تەوەرە و سەری (بزمارەکان) کەوتووەتە سەر شانەیەک، بە چەشنێک کە ئەم دارە بە دەوری (بزمارەکەدا) لەسەر شانەکە دەسووڕێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 53 لە فایلی پەیوەندیدار ).
بەتەنیشت هەر دوو جەمسەری دارەکەوە دوو داری قایم بە ناوی شاقۆڵ، لە لای خواروو، کانەوزبانە کراون و لە لای سەرووش بە ئانیشکە، قۆڵ بە دەفەوە دەلکێنن. سەرجەم لالەنگەرە بریتییە لە پێنج پارچە: یەکی ڕاکشاو لە سەرکارخانە (بڕوانە وێنەی A لە فایلی پەیوەندیدار) دوو شاقۆڵ (بڕوانە وێنەی B لە فایلی پەیوەندیدار)، سێ قۆڵ (بڕوانە وێنەی C لە فایلی پەیوەندیدار).
کاری لالەنگەرە ئەوەیە کە دەفە چ لە لانی ڕاست و چەپ و چ لە لانی سەر و خوار، لەسەر یەک خەت هاتوچۆ بکا و لە میزانی خۆی لانەدا. [1]
*سەرچاوەکان:
گەشتێک بە کارگەی جۆڵاییدا، سەید عەبدوڵڵا سەمەدی
گۆڤاری زانستگای علوومی ئینسانیی تەورێز، بەشی جۆڵایی، قادر فەتتاحی قازی.