خشڵی ژنانی موکریان؛ بەشی 11
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=زریزە=KTML_End=
زنجیرۆکەی زۆر باریک.
سەری مەشکەم بەخیزە
کەوای ببەم بەزریزە
سەگبابە بۆ لێم زیزە
هەی ماڵەبابم مەشکێ
(پایانیانی، ئەدەبیاتی زارەکی موکریان، بەشی ژنان)
=KTML_Bold=گوارە بەزریزە=KTML_End=
تایبەتیی ئەو گواریەی کە زریزەی هەبێت یا پێوەی شۆڕ بووبێتەوە.
=KTML_Bold=گوێ بەزریزە=KTML_End=
تایبەتیی ئەو کەسەی کە گوارەی بەزریزەی دە گوێدا بێ.
ئەوشۆ هەوەڵی پایزە
سینگ بە خشڵ و گوێ بەزریزە
بەینێکە یار لە من زیزە
(ماملێ)
=KTML_Bold=زنجیر=KTML_End=
چەند ئاڵقە زێو یا زێڕی تێک کراو.
=KTML_Bold=زنجیری ڕەشمە=KTML_End=
زنجیرێکی زێڕە، ئەڵقەکانی خڕ یان هێلکەیین و بەشێوەی ئاسایی دەکەونە باڵ یەکترییەوە و بۆ هەموو ئەو خشڵانە دەکار دەکرێت کە دە مل دەکرێن.
=KTML_Bold=زنجیری کوردی=KTML_End=
زنجیرێکی دوو لۆی قایمە کە بۆ تۆق و بازنەی کوردی و خرینگە دەکار دەکرێت و پەرەنگی پێوە هەڵدەواسرێ.
=KTML_Bold=زەنگیانە=KTML_End=
جۆرە مووروویەکی ورد و هەمەچەشن.
کڵفەتی بانگ کردن: لە خۆتان دەن تۆق و تەلەسم و زێڕ و سنجاق و گوارە و کرمەک، ببێتە شۆڕابەیان جەواهیرات و وردەزەنگیانە
(عەوڵا ڕەشئەحمەدی، بەیتی پیوازان)
=KTML_Bold=ژێرچەنە=KTML_End=
هەر خشڵ و زەنبەرێک کە بە بەرچەنەگەدا دێ.
1. ژنانی بەتەمەن کاتێک تاسکڵاویان لەسەر دەنا قەیتانێکی ڕەشی ئاوریشمی دووسەر بەقولاپیان لەژێرچەنە دەکرد و لە تاسکڵاویان قایم دەکرد. هەتا تاسکڵاو بەسەریانەوە ڕاوەستێ.
2. موورووجۆ یان لیزگەیەک زەنگیانەی وردی شین و لیزگەیەک زەنگیانەی ڕەشیان پێوە دەکرد و لیزگەکانیان لێک دەهاڵاند و قولاپیان لە هەرتک سەر قایم دەکرد و لە تاسکڵاویان دەدا.
3. قەیتانێکی ئاوریشمی ڕەشیان دێنا نێوەڕاستەکەیان سووڕەت یان سککەیەکی چکۆڵەی پێوە قایم دەبوو.
4. تەختێکی ساکاری زێڕ یان زنجیرێک کە تایبەتیی دەستڕویشتووان بوو.
*تێبینی: ژێرچەنە پەرەنگی پێوە نێ.
وتی: هۆی کاکە ڕەنگجنگانە/ ئەوە کرمەک و گوارە و ژێرچەنە/ چم پێکوتووی هەڵیانقەنە/ سوورگوڵ لە باغان جەنەتە
(عەوڵا ڕەشئەحمەدی: بەیتی پیوازان )
چ خۆشە فیتەفیتی شوان، چ خۆشە ئۆحەی گاوان/ چ خۆشە خرمەکەی خڕخاڵ و بازن وژێرچەنەی کابان
(هێمن، بارگەی یاران، 68)
=KTML_Bold=سککە=KTML_End=
پووڵی زێڕە و زۆر چەشنی هەیە، لە گەورەوە بۆ چکۆلەی تەنکتر و سووکتر دەبێت.ەوە و لە زۆربەی خشڵەکانی کوردەواریدا بەکار هاتووە.
=KTML_Bold=سووڕەت=KTML_End=
سککەی دەوەی قاجار و پەهلەوی: سککەی دەورەی ڕێژیمی پەهلەوی بوو و ئێستاش هەر بەکار دێ و شەش جۆری هەیە کە بریتین لە: دە پەهلەوی، پێنج پەهلەوی، دوو و نیو پەهلەوی، یەک پەهلەوی، نیو پەهلەوی و ڕوبعی پەهلەوی.
جۆری سەردەمی عوسمانی لیرەی پێ دەڵێن کە بە لیرەی عوسمانیش بەنێوبانگە، جۆری ئینگلیزی سککە ئێلیزابێتی پێ دەڵێن و جۆری ڕووسییەکەی نێوی ژۆڕژە. سککە دەکرێت دەورەی تێ گیرێ.
=KTML_Bold=سمەخەر=KTML_End=
ئێسکێکە بەقەد تاقڕانی یان پووڵەکەیەکی زێو.
=KTML_Bold=باوەڕ=KTML_End=
ژن بۆ خۆشەویست بوون لەلای مێرد، دە پەڕۆیەکی دەدروون و لە پزووی ئاواڵکراسی قایم دەکەن، نوێژی پێوە نییە و مندارە.
=KTML_Bold=سنجاخ=KTML_End=
ئەو بەشە لە گوارە لە دەچێ دە کونی گوێ و گوارەی پێ قایم دەبێت.
ماچ دەکەم چەرخی دە ڕوومەتێ، لە بن وردەپەرچەمان، لە مەعبەینی گوارە و سنجاخێ
(ڕەسووڵ شیرمۆخ: حەیران )
ئەمن سێ ماچم دەستقەرزن لەسەر ئەوێ کەڵەگەتێ بەژنباریکێ، یەکیان لە خەتوخاڵی دە گەردنێ، یەکیان لەنێوانی سینگ و مەمکان، ئەوی دیکەیان لە ناسکی ڕوومەتێ، ماچ دەکەم پڕەنگۆڵێ و سنجاخێ
(ڕەسووڵ شیرمۆخ: حەیران)
=KTML_Bold=سووڕەت/ سووڕەت شایی=KTML_End=
سککەیەکی زێڕی سەردەمی ئەحمەد شای قاجارە، لایەکی سووڕەت واتە ڕوخسار و لایەکی تری ناوی ئەحمەد شای لەسەرە، سەبارەت بە ڕوخساری ئەحمەد شا سووڕەت شاییشی پێدەڵێن. سێ قەوارەی گەورە و مامناوەندی و چکۆڵەی هەیە.
ئەوە سەعید بە کێشان و بەوسووڵ قیمەتی گوارە و کرمەکی کردووە تەواوە، بێجگە لە قیمەتی خۆی چل و شەش مەجیدی سووڕەت داری زیادی دەداوە
(ئەحمەد لوتفی: سەعید و میرسێوەدین)
بەژنێ باریک لەبەر دەرکێ ماڵە بابی خۆی سەت ماشەڵڵا چەندە شیرنە .... ، خاڵێکی لە گەردنێیە دەڵێی سووڕەت شایینە
(حاجی ساڵە تەورە: گەلۆ)
=KTML_Bold=سەرپۆلە=KTML_End=
زێڕ، مووروو یان بەردێکی باییدارە کە دەکەوێتە ناوەندی ملوانکە و لەسەر پشتێند ڕادەوەستێ، سەر پۆلە دەبێت. لە هەموو ئەو موورووانەی ملوانکە کە پێک دێن گەورەتر و بەرچاوتر بێ.
=KTML_Bold=سەرپۆلەی قەبزەن وشتوو=KTML_End=
خشڵێکە تەختی سێ گۆشەیە، نەخش و نەقیمی لەسەرە و بنی بەپێلک یا قڕانە، بۆ نووکی شاقەلی کەوا و بۆ گوڵی لاچاو و نێوەڕاستی تێکەڵی و مێخەک بەندیش دەکار کراوە.[1]