پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 07
لەیلا نوورانی
=KTML_Bold=لوولە/ لوولکە/لوولک=KTML_End=
دارێکی باریکی 10 تا 15 سانتیمییە کە نێوەکەی کون کراوە و بەنی لەسەر هەڵدەکرێ. لوولە دەخرێتە ناو مەکووک و پۆی پێ تێهەڵکێش دەکرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 54 و 55 لە فایلی پەیوەندیدار).
=KTML_Bold=مۆلەقە=KTML_End=
دارێکە لەسەر کارخانەی جۆڵایی دابەستراوە، ئەو ڕایەڵانەی بەسەر پردەڵەدا دەبوورن، بە دەستە دەکەونە ژێر مۆلەقە و لەوێوە هەڵدەکشێن بۆ بەری میچ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 56 لە فایلی پەیوەندیدار).
=KTML_Bold=مەکووک=KTML_End=
ئامرازێکی لووسی بادامییە، نێوەکەی هەڵکەنراوە، لوولەی وەسەر دەخرێ و پۆی پێ تێهەڵکێش دەکرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 57 لە فایلی پەیوەندیدار).
تەنیشتی مەکووک کونە و بەنی لوولەکەی پێدا دێتە دەر. (بڕوانە وێنەی ژمارە 58 لە فایلی پەیوەندیدار).
لوولە بە باری درێژایی لەناو مەکووکدا جێگیر دەبێت، (بڕوانە وێنەی ژمارە 59 لە فایلی پەیوەندیدار) سەرێکی شیش دەکەوێتە ناو کونێکەوە کە لە دڵی مەکووکدایە و سەرەکەی تر دەکەوێتە ناو قەڵشەکە بە پەڕی باڵندە مەهار دەکرێ. لە کری ساکاردا، وەک پۆپەشمین و بووزوو، بە یەک مەکووک کار دەکرێ. بەڵام لە کری نەخشداری وەک بەرماڵ، دوو مەکووکیش دەکار دەکرێ. چەندێتیی مەکووکەکان پەیوەندی بە ڕەنگەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندیی هەیە بە نەخشی سەر کرەکە.
پەندی پێشینان
ئەمن ئەتۆم نەکرد بە جۆڵا هەتا مەکووکم لێ بدزی.
=KTML_Bold=نەردە=KTML_End=
دارێکە بەرانبەری جۆڵا و کەوتووەتە ژووری مۆلەقە، لە بەری میچ قایم کراوە و کلکی ڕایەڵی ڕاگرتووە. (بڕوانە وێنەی ژمارە 60 لە فایلی پەیوەندیدار).
سەری ڕایەڵ لە بەردەم جۆڵادایە و وردەوردە دەتەنرێ. ئەگەر لە سەری ڕایەڵەوە هەنگاوبەهەنگاو وە دوای بەنەکە بکەوین، بەم جۆرەیە:
1. جاوپێچکە، کە تەنراوی لێهاڵاوە.
2. شە.
3. هەر چوار گورد.
4. پردەڵە، کە ڕایەڵ وەسەری کەوتووە.
5. مۆلەقە، کە ڕایەڵ بە ژێریدا دەڕوا.
6. نەردە، کە ڕایەڵ هەڵدەکشێ بۆ بەری میچ و بە دەوریدا لێ دەهاڵێتەوە.
7. تەپانە، لە مەودای بەینی نەردە و تەپانەدا سەری ڕایەڵ وێک دێتەوە و بە هێچک لە گوریس گرێ دەدرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە A_ 60 لە فایلی پەیوەندیدار).
سەری ئەو گوریسە دوای ئەوەی بە دەوری تەپانەدا لێهاڵایەوە، شۆڕ دەبێتەوە بەردەستی جۆڵا و لە کاریتەی کارخانە توند دەکرێ.
=KTML_Bold=نێوچۆلەکە/وڵاڵە=KTML_End=
پارچە دارێکی خڕە، نێوەڕاستەکەی کون کراوە و بە تەوەرەیەکەوە خراوەتە نێو چۆلەکە. (بڕوانە وێنەی ژمارە A-61 لە فایلی پەیوەندیدار).
دەوراندەوری وڵاڵە هەندێک قووڵ کراوە تا ئەو ژێیەی بە سەریدا شۆڕبووتەوە و گوردەکانی ڕاگرتووە، هەتا نەخزێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە A-62 لە فایلی پەیوەندیدار).
وڵاڵە لە کاتی هەڵکشان و داکشانی گوردەکاندا دەسووڕێ.
=KTML_Bold=هێچک=KTML_End=
لوولاکی باڵندە، زیاتر هیی قەلەموونە، کە دەخرێتە مابەینی گوریس و جەمسەری دواییی ڕایەڵەوە. کاری هێچک ئەوەیە ڕایەڵ لە گوریس قایم دەکات و تا دواییی کارەکە شلبوونەوەی بۆ نییە، هەروەها بەستن و کردنەوەشی هاسانە. (بڕوانە وێنەی ژمارە 63 لە فایلی پەیوەندیدار). [1]