جێگەی شانازییە کاکە ڕەنجدەر شیرزاد ئەم بەڵگەنامەیەی لەئینگلیزییەوە، وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی، کەباس لە شۆڕشگێڕێتی سابیربەگ وعەبدوڵڵا بەگ وئەحمەد بەکی کوڕانی کەریم بەگی فەتاح بەگی سەرۆک هۆزی هەمەوەندو ئەمینی حەمەی ئیمام و تۆفیق حەسەن ئاغا ئەکات. بەو شێوەیەی لای خوارەوە:
ئۆفیسی خزمەتگوزاری تایبەت، #سلێمانی#
ا/56، ڕێککەوتی 29ی حوزەیرانی 1927
ستافی ئاسمانی،
لقی 'ا'
ناوچەی سلێمانی:
ا. لە کاتی خۆبەدەستەوەدانی شێخ مەحمودەوە زۆرینەی سەرکردە بەرهەڵستکارەکان لەگەڵ شوێنکەوتووانیان ، کە بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە لێبوردنیان بۆ دەرچوبو، گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی و ناوچەکە.
ئەم سەرکردانە ش بەسەر دوو گروپدا دابەش بوون:
(ئەی) ڕەگەزە تەنیا خێڵەکیەکان، وەکو، حەمەی شێخ عەلی کە هێزەکانی گەریلای جوڵانەوەی سەربەخۆی پێک هێنا.
(ب) ئەفسەرەکان ولایەنگرانی تری شێخ مەحمود کە کادری دامەزراوە مەدەنی و سەربازییە هەمیشەییەکانی شێخیان پێکهێنابو.
لیستی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا هاتوونەتە ناو سلێمانی هاوپێچ کراوە.
ئەوانەی لە ناو گروپی (ئەی)ن، بۆ گەڕانەوەیان لە کاتی خۆیدا بۆ ماڵەکەیان ؛ هەندێکیان هەر پێشتر ئەو کارەیان کردووە.
ئەوانەی لەناو گروپی (ب)ن، هیوادارن لە کاتی خۆیدا کار بدۆزنەوە؛ ئەوان لە زۆربەی کاتەکاندا ئەو سەربازە شارەزایانەن کە لە ژێر دەستی تورکەکان و دواتر لە ژێر دەستی بەریتانییەکان لە لیڤی یان پۆلیسدا خزمەتیان کردووە.
2. گشتی.
ملکەچبوونی شێخ مەحمود و ئەنجامی پەرتەوازەبوونی زۆرینەی بەرهەڵستکاران بۆ ماڵەکانیان، بە شێوەیەکی سروشتی تەواوی تێڕوانینی دۆخی گشتیی بۆ کاتی ئێستا گۆڕیوە.
بە تایبەتی ئەم فاکتەرە، پێکەوە لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی ئێران لە #مەریوان# و هەورامان، هاوکارییەکی بەرچاوی کردووە لە خۆشکردنی ڕێگە بۆ سەقامگیری سیاسی ناوچەی کەوڵۆس- #پێنجوێن# هەروەها وڵاتی هاوسنووری ڕێگای پێنجوێن-خورمال. بەگزادەکانی هەورامان کە کۆنترۆڵی ئەم کەرتەیان کرد، بێبەش بوون لە خاڵی گردبوونەوەی سەربەخۆیی خۆیان (شێخ مەحمود) و ڕووبەڕووی فشاری حکومەت بوونەتەوە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە ، ملکەچی پێویستی بوون و تەسلیم بوون. لە سەردانەکەی ئەم دواییەی موتەسەریفدا بۆ پێنجوێن و #هەڵەبجە# لە (16 بۆ 24)ی حوزەیران، هەموو سەرۆکەکانی ناوچەی پەیوەندیدار ڕاپۆرتیان پێدا و داوای مەرجەکانی سەقامگیریان کرد.
دەزانرێت کە سیستەمێک ڕێکدەخرێت کە بەهۆیەوە ئەوان بەرپرسیاردەبن لە ڕێکخستن و ئاسایش لەو ناوچەیەدا لە ژێر ڕێنمایی حەمە ڕەشید وەیسە، کە خۆی لەم ڕوەوە پاداشتێک لە بەرامبەر خزمەتەکەیدا وەردەگرێت.
پاشکۆ.
لە کاتی خۆبەدەستەوەدانی شێخ محمودەوە، ئەمانەی خوارەوە هاتون بۆ سلێمانی یان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان بە پێی مەرجەکانی لێخۆشبونی ئازاد.
(ئەی) سەرکردەی هۆزەکان.
سەیدەی جەباری، لە بنەڕەتدا بە 10 سوارەوە بۆبازیان نێردرا. جگە لە 2 خزمەتکاری شەخسی هەموویان گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان. سەیدە ئێستا لە سلێمانییە.
.... ..... ..... .....
شێخ ڕەشیدی جەباری، شێخ ئیسماعیلی جەباری، لەگەڵ 15 شێوێنکەوتەیاندا گەڕاونەتەوە لەگەڵ شێخ محمود.
حەمەی شیخ عەلی سلێمانی لەگەڵ 10 کەس لە شوێنکەوتوانی هاتوەتە سلێمانی و
شیخ ڕەشیدی شێخ عەلی هەمویان لە سلێمانی ماونەتەوە.
شێخ عەلی
تێبینی: حەمە و ڕەشید، کوڕی شیخ عەلی بنەماڵەی سلێمانین. شێخ عەلی برای سەلمە خانی دایکی ئایشە خانی خێزانی شێخ محمودە.
حەمە، یەکێکە لە سەرکردە شۆڕشگێڕە دیارەکان، هەرچەندە هێشتا منداڵە بەڵام نزیکەی 60 ئەسپی خێڵەکی لە ژێر دەستیدا بوو وە پێگەیەکی لە نێو هێزە ناڕیکخراوە خێڵەکیەکاندا هەبو هاوشێوەی ئەو پێگەی مەجید ئەفەندی لەگەڵ هیزە ڕێکخراوەکاندا هەیبوە. بارەگای سەرەکی لە چنگیان بو، وە کاری سەرەکی چاودێریکردنی کاروباری شێخ محمود بو لە شارباژێر.
ئەحمەدی کەریمی فەتاح بەگ، برای سابیر و عەبدوڵا لەگەڵ 9 کەس لە شێنکەوتوانی هاتون و گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی هەمەوەند.
شێخ ڕەشیدی باخ، باوکی ڕەشیدی باخ کە لە پێکدادانی لەگەڵ یەکەی (؟) کوژرا لە 4/5/1927، لەگەڵ 12 کەس لە شوێنکەوتوانی گەڕاوەتەوە ماڵەوە لە گوندی باخ.
نوری محمد غەریب، لەگەڵ دوو لە شوێنکەوتوانی هاتە سلێمانی و لەوێ مایەوە. نوری لەگەڵ باوکی نزیکەی 12 شوێنکەوتەیان هەبو، 10 کەسەکەی دیکەیان لەگەڵ شێخ محمود بو.
(ب) ئەفسەرەکانی شێخ محمود، کە ئێستا لە سلێمانین:
ماجد ئەفەندی، یونس ئەفەندی، نەجات ئەفەندی، رەمزی ئەفەندی، ڕەشید ئەفەندی، سەبری ئەفەندی، عومەر ئەفەندی و عبدوڵا ئاغا.
لە کەرکوک: حەسەن ئاغا.
هەروەها سەید ئەحمەدی مەرەخەس، بریکاری شێخ محمود لە سلێمانیە.
… …… ……
ئەم سەرکرە شۆڕشگێرانەی خوارەوە هەروەها شوێنکەوتوانی پێشوی شێخ محمود، کە نەگەڕاونەتەوە لەبەر هۆکارەکانی تایبەت بە خۆیان یان لەبەر ئەوەی لێخۆشبونەکە نەیگرتونەتەوە، بەم شێوەیە دابەش بوون:
(ئەی) لەگەڵ شێخ محمود.
شێخ محمود غەریب: 10 ئەسپ،
عەزیز ئەفەندی (ئەفسەر)،
میرزا عبدوڵای جاف: نزیکەی 10 ئەسپ.
(ب) لە ئێران.
سابیر، عەبدوڵا، تۆفیقی حەسەن ئاغا، ئەمینی حەمەی ئیمام: دەوترێت هەمەوەند ئێستا بە نزیکەی 30 شوێنکەوتەوە لە ناوچەی کيورماسين.
دەوترێت کە حەمەی سەید ئەحمەد پیچکۆڵە لەگەڵ شەش کەس لە شوێنکەوتوانی لە بانەیە.
دەوترێت، حەمە عەلی عوسمان، ڕەشید جەباری، ئیسماعیل جەباری لەگەڵ نزیکەی 25 کەس لە شوێنکەوتوانیان لە ناوچەی خورجورن.
تێبینی: ڕاپۆرتەکانی تر دەڵین کە جەباری و هەمەوەند هێشتا لەگەڵ شێخ محمودن؛ هەرچەندە جیاوازیەکی کەمیان هەیە، بە مەرجێک لە دیوی ئێران بمێننەوە.
باس لەوە دەکرێت کە لە بنەڕەتدا نزیکەی 450 چەکدار لە بەرەی شێخ مەحموددا هەبوون کە سەرکردە بەرهەڵستکارەکانی عەشیرەت و شوێنکەوتووەکانیشیانی تێدابووە، بەم شێوەیە ئەژمار کراوە:
50 کەس گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی.
90 کەس لەگەڵ شێخ محموددا ماوەتەوە.
50 کەس لە ئێران لەگەڵ سابیر و ...هتد.
250 کەس بڵاوبوەنەتەوە لە نێو گوندەکانیان ( لە هەردوئێران و عێراق). [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=