ناو: شیلان
نازناو: گەیلانی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1953
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
$ژیاننامە$
• شیلان محەمەد عەلی، ناسراو بە شیلان گەیلانی.
• ساڵى 1953 لە شاری سنە لەدایک بووە.
• لە ساڵی 1375 (1997) دەستی بە نووسین کردووە بۆ منداڵان.
• هەشت پەرتووکی بۆ منداڵان چاپ کردووە.
• خوێندنی سەرەتایی لە (خوێندنگەی وەفایی) لە سنە تەواوکردووە.
• لیسانسی پەرستاری لە شاری سنە و ساڵی (1397) (2019) لیسانسی بەشی فەرهەنگی هەر لە سنە وەرگرتووە.
• ساڵی (1976) هاوسەرگیری کردوو.
• ساڵی (1983) بە نابەدڵی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان بەجێ هێشتووە و لە شاری (ئەراک) گیرساونەتەوە، بەڵام دوای پینج ساڵ گەڕاونەتەوە بۆ شاری سنە.
• لە قوتابخانەی دواناوەندی شاری (ئەراک)، دوو ساڵ مامۆستای وانەی پەرستاری بووە.
• شیلان گەیلانی، وەک پەرستارێک، لە شەڕەکەی (1362) (1984) نێوان ئێران و ئێراقدا، بە سەدان منداڵ لە شاری (ئەراک) لەسەر دەستی لەدایک بوونە.
• چەندین ساڵە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان وەک نووسەر کاری کردووە.
• بۆ بەشی منداڵان پێنج ساڵ لاپەڕەی منداڵ و تازەلاوانی بەڕێوە بردووە. [1]