کەری دەروێشە و هەڵەگەر.
دەروێش: بە کەسێکی گەڕۆک دەوترێت کە هەموو ژیانی تەرخانکردبێت بۆ خوداپەرستی و وازی لە چێژ و خۆشییەکانی دنیا هێنابێت، لە کوردەواردا دەروێشەکان بۆ هاتوچۆ کەریان پێبووە، خۆیان و کەلوپەلەکانیان پێگواستووەتەوە، بە کەسێکی گەڕۆک و سەربەدەرەوە دەوترێت کە ئاگای لە ماڵ نەمێنێت و سەر بەهەموو کونێکدا بکات. [1]